سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەڵێت بەڕێوبەرایەتییەکەی دەخوازێت ئەوانەی بە گەشتە فڕۆکەییەکان دێنە ئەمریکاوە پشکنینی تەندروستییان بۆ بکرێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاهی دا کە دەشێت ناوچەی باشوری ئاسیا ڕووبەڕووی قەیرانێکی زیاتری تەندروستی گشتی ببێتەوە لەو دەمەی منداڵان ڤاکسینی پێوست وەرناگرن
سەرۆک ترامپ دەڵێت گوناهبارکردنی بەوەی دەیەوێت هەڵبژاردن دوا بخات، هیچ شتێکی تر نییە بێ لە پڕوپاگەندەکردن زیاتر.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وادەی 30 ڕۆژ دیاردەکات وەک کات ڕەخساندن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دوورکەوتنەوەی لە پشت بەستن بە وزەی ئەلکتریکی ئێران.
ئەم ئامارانەی ئاژانسی فرانس پرێس سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا لە کاتێکدایە زۆرێک لە وڵاتان دەستیان کردووە بە هێورکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی گیرابوونە بەر بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا.
تورکیا دەڵێت، کاربەدەستان لێکۆڵینەوەیان لەناو 6000 ئەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کردوە، وە ئەو 402 کەسەی دەستگیر کراون لە نێو ئەو 855 خاوەن ئەژمارانە بوون کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە داواکراون.
سەرەک وەزیری بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە گەڕایەوە سەر کارەکەی دوای چاکبوونەوەی لە کۆڤید -19 و ئاگاهیدا کە هێشتا ڕەوشەکە زۆر مەترسیدارە.
ژەنەراڵ ڕەیمۆند نوسیویەتی "ئەم مانگە دەستکردەی ئێران توانای وێنەگرتنی هەیە، بەڵام تەنها وەک کامێرایەکی ئاساییە لە واڵاییدا دانراوە، ناتوانێت زانیاری هەواڵگری بزانێت."
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا باسی لە ئەزمونی جۆ بایدن کرد لە حکومەتدا کرد، لەوانە دەرکردنی یاسای خزمەتگوزاری تەندروستی، ئەمەش وەک بەڵگەی تایبەتمەندێتی ڕابەرایەتی جۆ بایدن.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، زوویەکی ئەمڕۆ دووشەممە دەوروبەری شاری دیمەشقی بۆردومان کردووە، بەپێی ڕوانگەی سوریایی و هەروەهاش میدیای فەرمی وڵاتەکە.
بانکی ژاپۆن ئەمڕۆ دووشەممە بودجەی بوژاندنەوەی ئابوری زیادکرد و پەیمان دەدات بڕێکی بێسنوری لە بۆند بکڕێت لە پێناو ڕاگرتنی نرخەکانی قەرز.
پۆلیس دەڵێت، لە درەنگانێکی شەوی ڕابردوودا شەڕەکان لە ئۆردوگای پەنابەراندا دەستیان پێکرد و دوای نیوە شەویش ئاگر لە ئۆردوگاکە بەردراوە.
لە ئێستادا کاربەدەستانی عێراق لە مشتومڕی کەمکردنەوەی موچەدان، بە شێوەیەک کە دەرماڵەی کارمەندانی کەرتی گشتی ببڕدرێت تا ئەو کاتەی دارایی وڵاتەکە باش دەبێتەوە.
بەپێی ئامارەکانی مۆسکۆ بڵاوی دەکاتەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 6200 کەس پشتڕاست کراونەتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
سەربازەکانی تورکیا لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و نزیک لە ئیدلب دوو کەس دەکوژن لەوانەی شا ڕێگای ئێم 4یان گرتبوو
زاڵمای خەلیلزاد داوایەکی نوێ ئاڕاستەی ڕێبەرانی سیاسی ئەفغانستان دەکات و دەڵێت پێویستە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئەرکی سەرەکی بێت لە وڵاتەکەدا
مایک پەمپەیۆ، لە ڕاگەیەندنەکەی درەنگانێکی ڕۆژی شەممەیدا دەڵێت "پێشتریش جەختمان کردۆتەوە لەوەی بەرنامەی واڵایی ئێران بەرنامەیەکی ئاشتیانە نییە و هەروەهاش تانوپۆیەکی سیڤیلیانەی نییە."
میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ دەیەوێت وەزیری تەندروستی ئەمریکا لە پۆستەکەی لابدات و کۆشکی سپیش نکوڵی لەو هەواڵانە دەکات.
ۆمەڵکوژی ئەرمینیاییەکان، لە ساڵی 1915ەوە بۆ ساڵی 1923خایاند، بە یەکەم کۆمەڵکوژی دادەنرێت لە سەدەی بیستەمدا، نزیکەی یەک ملیۆن و پێنجسەد هەزار ئەرمینیایی تیادا کوژران، بەدەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانلییەکان.
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی موسوڵمانانی جیهان کرد و ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی
زیاتر نیشـان بده