Accessibility links

بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهان وەڵامی ڕەخنەکان دەداتەوە


بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، پسپۆڕانی لیژنەی باری نائاسایی ڕۆژی پێنجشەممە کۆ دەبنەوە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەم کۆبوونەوەیەش پاش 3 مانگە لەو بارە نائاساییەی تەندروستی جیهانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە.

تێدرۆس ئیدهانۆم، ئاگاهیش دەدات سەبارەت بەوەی ئەم پەتایە دەبێتە مایەی کودەتای سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە جیهاندا.

ئەمەش یەکەمین جارە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی جیهانی داوای کۆبوونەوەی لیژنەی باری نائاسایی بکات، هاوکاتی هەروادێ زیاتربوونی ڕەخنەکان لەم ڕێکخراوە جیهانیە، هەربۆیەشە تێدرۆس ئیدهانۆم باسی لە تەوای ئەو هەنگاو و ڕێوشوێنانەش کردووە کە لە مانگی یەکی ڕابردووەوە ڕێکخراوەکەی گرتویانەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

تێدرۆس دەڵێت "لەم 3 مانگەی ڕابردوودا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژانە کاری کردووە و ئاگاهییەکانی داوە و پشتیوانی وڵاتانی کردووە، ژیانی خەڵکیشی پاراستوە."
ژمارەیەکی زۆری وڵاتان و سەرکردەکانیش پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم ڕێکخراوە ڕاگەیاندوە، بەڵام هێشتاش هەندێک هەن بە گومانن و ڕەخنە و ناڕەزاییان هەیە بەرامبەر ڕێکخراوە، لەوانە ئەمریکا کە دابینکردنی دارایی بۆ ڕێکخراوەکە، هەڵپەساردوە.

XS
SM
MD
LG