Accessibility links

بانکی ژاپۆن کۆمەکی حکومەتی وڵاتەکەی دەکات


بانکی ژاپۆن بوجەی بوژاندنەوەی ئابوری فراوان دەکات هاوکاتی زیادبوونی زیانەکانی پەتاکە

بانکی ژاپۆن ئەمڕۆ دووشەممە بودجەی بوژاندنەوەی ئابوری زیادکرد و پەیمان دەدات بڕێکی بێسنوری لە بۆند بکڕێت لە پێناو ڕاگرتنی نرخەکانی قەرز ئەمەش لەو دەمەی حکومەت هەوڵدەدات خۆی لە هەروادێ و زیاتربوونی زیانە ئابورییەکان بپارێزێت بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

ئەم هەنگاوە ، بانکی ژاپۆن لەگەڵ بانکە ناوەندەییەکانی وڵات هاوتا دەکات. بانکە ناوەندیەکان کۆمەکی گەورەی دارایی بێپێشینەیان تەرخان کردووە هاوکاتی ئەم قەیرانە تەندروستیەی لە ژاپۆن هەیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کە مەترسییەکانی ڕوودانی سستییەکی قوڵی ئابوری جیهانی، زیاد دەکات.

بەڕێوەبەری بانکی ژاپۆن دەڵێت، بانکی ناوەند ئامادەبوو کاری زیاتر بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە ئابورییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک دەڵێت، تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیانی زیاتر لە ئابوری جیهاندەدات.

بەڕێوبەری بانکی ژاپۆن، لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژی دووشەممەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەشێت ئەم قەیرانەی ئێستا کاریگەری گەورەتری نەرێنی هەبێت بە بەراورد لەگەڵ لە داڕمانەکەی دامەزراوەی دارایی لیمان، وەک دەڵێت "هەربۆیە پێویستە حوکمەتی ژاپۆن و بانکی ناوەندی پێکەوە کاربکەن بەتایبەت لە کاتێکی وەک ئێستادا."

بانکی ژاپۆن دەشڵێت، لە پێناو کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەدا، بڕی کڕینی بۆندەکانی دامەزراوەکە بەسێ ‌هێند زیاد دەکات.

XS
SM
MD
LG