لەم چەند سەد ساڵەی ڕابردوودا وەک زۆرێک لە لێکۆڵەرەوە ژینگەییەکان جەختی لێدەکەنەوە"مرۆڤ وەها سەروسەودا لەگەڵ ژینگەدا دەکات، بەتایبەتیش لەگەڵ خاک و ئاودا، کە ئیتر ژیان پاش ئەم نەوەیە کۆتاییپێدێت و هیچ پێویست بە پاراستنی ژینگە ناکات."
هەولێر و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن، لەگەڵ ئەوەشدا کە هەوراز و نشێوی پەیوەندییەکانیان لەچەند سەروەختێکی جیاوازدا دەگەیشتە ئاستەکانی دابڕان.
ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی دژە داعشدا، کۆبوونەوەیەکی ڤێدیۆییان کرد و جارێکی تریش هاوڕایی و سووربوونی خۆیان وەک هاوپەیمانێتی ڕاگەیاندەوە بۆ بەردەوامی بە شەڕی دژی داعش لە سوریا و لە عێراقیشدا.
ئەگەر و نەگەری ڕێککەوتن ڕەگی مێژوویی خۆیی هەیە و ئاماژەکانیش زیاتر بەو ئاڕاستەیەدان کە ئەگەری ڕێککەوتن زۆر کەمە، بە تایبەتیش کە زەمینەی نوێی لێکتێنگەیشتنی نێوان بەغدا و و هەولێر هەروادێ و گەورەتر دەبێت، ئەمە بێجگە لەوەی پێناچێت تێگەیشتنێکی هاوبەشیش هەبێت بۆ چەمکی عێراقی نوێی دوای ساڵی 2003.
زۆرێک لەو گەلانەی لە جیهاندا کرابوونە ئامانجی کۆمەڵکوژی و ژینۆسایدکردن و ئێستا خاوەنی وڵاتی خۆیانن، هەوڵەکانی خۆیان ڕانەگرتووە بۆ دۆزینەوەی هەموو ئەو تاوانبار و گومانبارانەی دەستیان هەبووە لەو کارەساتانەی بەسەریاندا هێنراون.
بەرنوسی یاسای دادگای فێدراڵ لە پەرلەماندا هێشتا دەنگی لەسەر نەدراوە، بەرنوسی بودجەش ماوەتەوە و ئەمیشیان بڕیارە لە هەفتەی ئایندەدا دەنگی لەسەر بدرێت.
ڕۆژی 5ی مانگی 3ی ساڵی 1991، کورد لە عێراقدا لە شاری ڕانیەوە دەستی بە ڕاپەڕین کرد، لەو کاتەشەوە شاری ڕانیە بە دەروازەی ڕاپەڕین ناودێر دەکرێت.
لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکاندا، ناوی ئێران لە ڕیزبەندییەکانی سەرەوەدایە بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردن و لەسێدارە دانیش.
لێدوان و ڕاگەیەندراوەکانی فەرمانڕەوایان و کاربەدەستانی حکومی و حزبیش، وەک زۆرێک لە چاودێر جەختی لێدەکەنەوە و دەڵێن "کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لەسەر بڕیارەکەی دادگای هەولێر و بە هەمان شێوەش کاریگەری دەبێت بەسەر بڕیاری دادگای پێداچوونەوەدا."
ژمارەیەک لە چالاکوانە سیاسییەکانی کورد نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆک بایدن دەکەن و لەو پەیامەدا داوا لە سەرۆک بایدن دەکەن، فشارەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران درێژەی پێبدرێت و زیادیش بکرێت، پشتیوانی لە خواستی گەلانی ئێران بکرێت بۆ هەبوونی حکومەتێکی سیکیولار و دیموکراتی لە ئێراندا.
تا ئێستا و پاش زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا هێشتا ڕێککەوتنێکی کۆنکریتی نەکراوە و پێشناچێت گەیشتبنە ئەوەی زەمینەیەکی لێکتێگەیشتنیش بۆ ڕێککەوتن هاتبێتە ئاراوە.
دوابەدوای سەرکەوتنەکان بەسەر داعشدا، زۆرێک لە چاودێر لەو بڕوایەدابوون، مەترسییەکانی داعش تەواو نەبوون و جەختیان دەکردەوە لەوەی بێجگە لە شانە نوستووەکانی داعش، شییانی تریش هەن، وەک ئەوەی داعش بە فۆرمێکی نوێوە سەرهەڵبداتەوە، یان ڕێکخراوی تری توندڕەوتریش لە داعش دروست ببێت.
زیاتر نیشـان بده