Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئەم ڤایرۆسە دەڕوات و کۆتاییپێدێت و لەناو دەبرێت


لە ئەمریکا زیاتر لە 2500 کەس بە پەتای کۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن لە ماوەی 24 کاتژمێردا، بەپێی ئەو ئامارانەی زانکۆی جۆن هۆپکینز بڵاویان دەکاتەوە.

بەپێی ئەو دواترین ئامارە کە درەنگانێکی ڕۆژی چوارشەممە زانکۆکە بڵاوی کردۆتەوە، ژمارەی ئەوانەی بە کۆڤید 19 مردوون بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژی سێشەممە و دووشەممەدا، زیاترن.

لەوەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 60853 بەم پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

یەکەم گیان لەدەستدان لە ئەمریکا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە کۆتایی مانگی 2دا تۆمار کرا و لە ئێستادا ئەمریکا لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتەی ڤایرۆسەکە زیانی لێداون، بە پلەی یەکەم دێت.

سەرۆک ترامپ، لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی درەنگانێکی ڕۆژی چوارشەممەیدا باسی لەوەکرد، ئەم ڤایرۆسە دەڕوات و کۆتاییپێدێت و لەناو دەبرێت، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی نەکرد بەوەی چۆن و کەی لەناودەبرێت.

دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی، پسپۆڕی پەتاکان و ڕاوێژکاری سەرۆک ترامپ، ڕایگەیاند، دەرمانی "رمدیسیفیر" کە دژە ڤایرۆسە، کاریگەریی ئەرێنی نیشانداوە.

لە ڕاگەیاندنەکەیدا لە کۆشکی سپی، دکتۆر ئەنتۆنی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرەنجامەکان نیشانی دەدەن کە دەرمانی "رمدیسیفیر" کاریگەرییەکی ڕوون و گرنگ و ئەرێنیشی هەبووە بۆ کەمکردنەوەی ماوەی چاکبوونەوە لە پەتاکە و دەشڵێت "ئەمەش یانی دەرمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا."

XS
SM
MD
LG