Accessibility links

نانسی پیلۆسی پشتیوانی لە بایدن دەکات


نانسی پیلۆسیسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پشتیوانی لە جۆ بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات.

خانم پیلۆسی، دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ ناوی لیستێک لە ئەندامانی باڵای دیموکراتەکان، کە لەم ماوەیەی ڕابردوودا پشتیوانییان لە جۆ بایدن، جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا کردوە وەک بەربژاریان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنەکەی مانگی یازدەدا.

پشتیوانیکردنی نانسی پیلۆسی لە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی دوای پشتوانیکردنی سیناتۆر ئێلیزابێت وارن و سیناتۆر بێرنی ساندەرس دێت هەروەها دوای ڕاگەیاندنی پشتیوانییەکانی براک ئۆباما سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و هەروەهاش ئاڵ گۆر، جێگری پێشووتری سەرۆکی ئەمەریکا بووە. سەرجەم ئاماژەپێکراوان لە سەرەتای ئەم مانگەدا پشتیوانی خۆیان بۆ جۆ بایدن راگەیاندبوو.

لە ڕاگەیاندنێکی ڤیدیۆیدا ، نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە دیموکراتە، باسی لە ئەزمونی بایدن لە حکومەتدا کرد، لەوانە دەرکردنی یاسای خزمەتگوزاری تەندروستی، ئەمەش وەک بەڵگەی تایبەتمەندێتی ڕابەرایەتی جۆ بایدن.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێت، جۆ بایدن کەسێکی گونجاوە بۆ ڕابەرایەتیکردنی وڵات لە سەروبەندی تەشەنەکردنی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

نانسی پیلۆسی لە وتەکەیدا بۆ پشتیوانکردنی لە جۆ بایدن، ئاماژەی بەوەش کرد کە لەم سەروەختی ڕووبەڕووبوونەوەیەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، وەک دەڵێت "جۆ بایدن دەنگی مەنتیق و هەستانەوە بووە و خاوەنی ڕێبازێکی ڕوونی ڕابەرایەتیکردنمانە بۆ دەربازکردنمان لەم قەیرانە"

XS
SM
MD
LG