لە یەکەمین کەیسی دادگایی لە جیهاندا بەهۆی ئەشکەنجەدان لەلایەن ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە ئەنجامدرابوون، 2 ئەفسەری پێشوی دەزگای هەواڵگری سوریا ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگایی کران بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی
لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماری پشتیوانی خۆی ڕاگەیاند بۆ فرمانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ لێدانی هەر بەلەمێکی ئێرانی کە ببێتە مەترسی بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا.
لە عێراق تا ڕۆژی 22 ی ئەم مانگی چوارە زیاتر لە 20 هەزار زیندانیکراو ئازاد کراون و ڕێکخروە سیڤیلیەکانیش دەڵێن خۆپیشاندەران ئازاد نەکراون.
دوو پـشیلەی ماڵی لە دوو ناوچەی جودای ویلایەتی نیویۆرک تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون و ئێستا کەرەنتینە کراون
سەرۆک ترامپ جەخت دەکاتەوە لەوەی دوای ڕووداوی بەلەمەکانی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، فرمانی داوە بە هێزی دەریایی ئەمریکا هەر بەلەمێکی ئێرانی تێکبشکێنن ئەگەر گێچەڵی کرد بە کەشتییەکانی ئەمریکا.
بەڕێوبەری نێوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن لە ئەمریکا ئاگاهی دەدات بەوەی شەپۆلی دووهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا خراپتر دەبێت، چونکە دەشێت هاوکات بێت لەگەڵ وەرزی ئەنفلۆنزادا.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک ترامپ ئەو بڕیارەی واژۆ بکات، بەپێی لێدوانەکانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی درەنگانێکی ڕۆژی سێشەممەیدا.
بەرپرسانی کۆریای باشوور و چین ئەمڕۆ سێشەممە گۆمانیان خستەسەر ئەو راپۆرتانەی دەڵێن کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور نەشتەرگەی دڵی بۆ کراوە و ئێستا لە دۆخێکی زۆر خراپدایە
بڕیارە درەنگانێکی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور ڕاپۆرتی ساڵی 2020 بڵاو بکاتەوە کە وڵاتانی جیهانی لەسەر بنچینەی ئازادی ڕاگەیاندن تیایدا پۆلێن کراون.
لە دوو تەقینەوەدا لە ئەفغانستان 3 پۆلیس دەکوژرێن و زیاتر لە 15 کەسیش بریندار دەبن.
ئەمریکا لەو بڕوایەدایە ئێران بێجگە لە توندوتیژی و ناسەقامگیری هیچی تری پێشکەش بە سوریا نەکردووە.
سەرۆک ترامپ بۆ ماوەیەکی کاتی کۆچکردن بۆ ئەمریکا ڕادەگرێت و دەشڵێت بڕیارەکە واژۆ دەکات.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی ئەمەریکا بە شێوەیەک شکاوە کە بڕوا ناکرێت و بەپـێی دوایـین زانیاری بازاڕەکان نرخی یەک بەرمیل هاتووەتە خوارێ بۆ 3 دۆلار، ئەمەش بە هەرەسهێنانێکی مێژووی بەهای نەوت دادەنرێت
ئێران دەستیکردەوە بە کردنەوەی جادە و ڕێگا سەرەکیـیەکان و بازاڕەکان لەپێناو بوژاندنەوەی ئابوریەکەی کە بەر لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا بەهۆی سزاکانەوە دووچاری گرفتی گەورەبووبوو
بەپێی ڕاپۆرتی زانکۆی جۆن هۆپکینز، لە ئەمریکا زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدان هەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بە بەراورد لەگەڵ زیانە گیانییەکانی وڵاتانی تردا.
وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی ئەندامی کۆمەڵەی 20 کۆدەبنەوە بۆ تاووتوێکردن و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری هەنگاوی نوێ.
کارمەندانی پزیشکی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن، بە ئاسانی پێداویستیەکانی خۆپاراستنی تەندروستیان پێناگات.
ئەڵمانیا پێنجەمین وڵاتە لە تۆمارکردنی حاڵەتەکانیکۆڤید-19 و تا ئێستا ژمارەی ئەوانەی بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 4400 کەسن.
تورکیا بەردەوامە لە ناردنی چەکدارە سوریاییەکان بۆ لیبیا تا شان بە شانی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی شەڕی دژی لەشکری لیبیا بکەن.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی چارەسەرکردنی پەتای کۆرۆنا خراپتر نابێت لە نەخۆشییەکە.
زیاتر نیشـان بده