Accessibility links

کاندیدێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا


.

جەستن ئاماش، ئەندامی سەربەخۆی کۆنگرێس دەڵێت لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ خۆ کاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنەکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە لە مانگی یازدەدا دەکرێت.

ئاماش، وازی لە کۆماریەکان هێناوە بەهۆی ئەو ناکۆکیانەی لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپدا هەیبوون و دەنگیشی داوە بۆ لەکارخستنی سەرۆک ترامپ.

ئەم ئەندامەی کۆنگرێس لە ساڵی 2010 لە ستانی مەشیگان هەڵبژێردرا بۆ ئەندامێتی کۆنگرێس و هاوینی ڕابردوو وازی لە کۆمارییەکان هێنا و ئێستا دەیەوێت لەلایەن لێبراڵەکانەوە وەک کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا بچێتە هەڵبژاردنەوە.

ئاماش لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا نوسیویە "ئێمە ئامادەی سەرۆکایەتیەکین کە ڕێز دەگێڕێتەوە بۆ دەستور و هەروەهاش سەرلەنوێ گەلی ئەمریکاش یەکدەخاتەوە."

وەک بارێکی باو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، پێشبڕکێ سەرەکییەکە لە نێوان دانۆڵد ترامپ، کاندیدی کۆمارییەکان، وە جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکاندا دەبێت.

ئەگەر جەستن ئاماش، کاندید کرا، ئەوا دەشێت دەنگی هەندێک لەو کۆماریانە بەدەست بێنێت کە لەگەڵ سیاسەتەکانی سەرۆک ترامپدا تەبا نین و هەروەهاش لەوانەیە دەنگی ئەو دیموکراتانەش بۆخۆی بەرێت کە کاندیدکردنی جۆ بایدنیان بەلاوە پەسەند نییە.

XS
SM
MD
LG