Accessibility links

سەرەک وەزیری بەریتانیا: هێشتا خاوکردنەوەی داخستنی وڵات زۆر مەترسیدارە


سەرەک وەزیری بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە گەڕایەوە سەر کارەکەی دوای چاکبوونەوەی لە کۆڤید -19 و ئاگاهیدا کە هێشتا ڕەوشەکە زۆر مەترسیدارە.

بۆریس جۆنسن دەڵێت "هێشتا زووە ڕێکارە توندەکانی داخستنی وڵات خاوبکرێنەوە لەکاتێکدا زیان بە ئابوری بەریتانیا دەگەێنێت و مەترسی سەرهەڵدانی دووەم تەشەنەکردنی کوشندەی پەتاکە هەیە."

دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە مەترسی خستە سەر ژیانی، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئێستا لە تەندروستیەکی باشدایە.

جۆنسن پەتاکەی بەراوردکرد بە نەخۆشییە نەبینراوەکانی تاوانکاری لە شەقامەکاندا، کە بەریتانییاییەکان لە ملاملانێدان بۆ شکست پێهێنانی.

بۆریس جۆنسن تەمەن 55 ساڵە و دەڵێت،ئەگەر بتوانین هەمان ورەی یەکگرتوو و سووربون پیشان بدەین، بەو ئەندازەیەی هەموومان لە ماوەی شەش هەفتەی رابردوودا پیشانمان داوە، وەک دەڵێت "ئەوکاتە سەد دەر سەد هیچ گومانێکم نابێت کە ئێمە شکست بە کۆڤید -19 دەهێنین."

سەرەک وەزیری بەریتانیا داوا لە دانیشتوانی وڵاتەکەی دەکات تاپشوو درێژبن، دەشڵێت " بڕوام وایە دەگەینە کۆتایی قۆناغی یەکەمی ئەم شەڕەمان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وێڕای هەموو ئەو ناڕەحەتیانەی دووچاری بوینەتەوە و تیایاندا هەتاڕادەیەک سەرکەوتوو بووین."

XS
SM
MD
LG