Accessibility links

بەندی 508

دەست ڕاگەیشتن

بەندی 508

دەست ڕاگەیشتن

دەزگای میدیای جیهانی ئەمەریکا وابەستەیە بەوەی هەموو خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەستیان ڕابگات بە ماڵپەڕەکانماندا، ئەوانەی کارمەندی فێدراڵی و کەرتی گشتیشن.

بۆ بەجێگەیاندنی ئەو وابەستەییە، ئێمە مەرجەکانی بەندی 508 ی یاسای سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەکان جێبەجێدەکەین.

بەپێی ئەو بەندە، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کە لە کەرتی گشتین و هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری و خزمەتگوزاری دەدەن لە ئێمە، پێویستە دەستیان ڕابگات بە زانیاری و خزمەتگوزاریدا و بشتوانن بەکاریبهێنن، بە هەمان ئەو ئەندازەیەی خەڵکی تری کە خاون پێداویستی تایبەت نین سوودی لێدەبینن و بەکاری دەهێنن، مەگەر بگوترێت شتێک بۆتە ڕێگر لەبەردەمماندا کە نەتوانین ئەوە جێبەجێ بکەین.

بەپێی بەندی 508 دەبێت دڵنیایی بدرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانە.

هەر بابەتێکی لەسەر ماڵپەڕەکانمان دەبێت، پەیوەندی هەیە بە توانایی تۆوە بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان، جا لە هەر بارێکدا بێت و بە هەر هۆکارێکیش بێت بەهۆی ئەوەی خاوەن پێداویستی تایبەتیت و کێشەت هەیە لەوەی بە تەواوەتی زانیاریەکانت پێناگات، ئەوا پەیوەندیمان پێوە بکە تا یارمەتیت بدەین.

دەتوانین بە شێوەیەکیش وەڵامت بدەینەوە کە ببێتە باشترین شێوازی یارمەتیدان بۆ تۆ، بەڵام تکایە باس لەوە بکە کێشەکەت چییە و بۆچی دەستت بە زانیاریەکاندا ڕاناگات، یان ئەو شێوازە بنووسە کە دەخوازیت بابەتەکانت بەو شێوەیە بە دەست بگات، ناونیشانی ئەلیکترۆنی ئەو بابەتەمان بۆ بنێرە لە ماڵپەڕەکەدا کە کێشەت هەیە لەگەڵیدا.

بەندی 508 و شێوازی چارەسەرکردنی کێشەکان

دەستکاریکردنەکان لە بەندی 508 ی بڕیاری سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەکاندا لە ساڵی 2001 ەوە کاری پێدەکرێت. بەپێی ئەم بەندە یاساییە هەموو دەزگایەکی فێدراڵی ئەو تۆڕانەی ئینتەرنێت و ئەو زانیاریە تەکنەلۆژیانەی بەکاریان دەهێنێت، دەبێت ئەوانەش کە خاوەنی پێداویستی تایبەتن و کارمەندی فێدراڵین یان کارمەندی کەرتی گشتین و یانیش نوسراوی داواکردنی کاریان پڕ کردۆتەوە، دەستیان بەو زانیاریانەدا ڕابگات . بەندی 508 مافی داوە بە تاکەکانی کۆمەڵگە تا سکاڵای یاسایی و ڕێوشوێنی سیڤیلی بگرنە بەر لە بەرامبەر هەر دەزگایەکی فێدراڵی، بەهۆی شکستهێنانی ئەو دەزگایە لەوەی ڕێگەبدات بە دەستڕاگەیشتنی زانیارییەکان.

پێویستە دەزگا فێدراڵییەکان ئەو سکاڵایانەی بەپێی بەندی 508 ن بە هێند وەربگرن و کاری لەسەر بکەن و هەروەها بەدواداچوونیشی لەسەر بکرێن وەک لە بەندی 504 ی سکاڵاکاندا هاتووە.

تۆ ئەگەر کارمەندی کەرتی گشتیت، یان کارمەندی فێدراڵیت و یانیش کار بۆ دەزگای میدیای جیهانی ئەمەریکا دەکەیت و خاوەن پێداویستی تایبەتیت و دەتەوێت بەپێی بەندی 508 سکاڵا تۆمار بکەیت، ئەوا دەتوانیت لە ماوەی 180 ڕۆژدا، سکاڵایەکی نوسراو بە واژۆی خۆتەوە بنوسیت سەبارەت بە هۆکاری سکاڵاکەت و بینێرە بۆ ئەم ناونیشانە:

United States United States Agency for Global Media (USAGM)
Voice of America (VOA)
Chief Information Officer (OCIO)
ATTN: VOA Section 508 Complaints Program Manager
330 Independence Ave SW
Washington, D.C. 20223

پێویستە سکاڵاکەت وەردەکاری گونجاوی تیادابێت سەبارەت بەوەی دەستت ڕانەگەیشتووە بە زانیاریەکان بەپێی بەندی 508، تا "ئۆفیسی دەرفەتە یەکسانەکان" بتوانێت تێبگات لەوەی چی ڕوویداوە و لە کوێ و هەروەهاش کەی ئەو دەستڕانەگەیشتنە ڕوویداوە، بۆ مەزەندەکردنی ئەوەی بزانرێت کامە بەشی دەزگاکە بەرپرسیارە لەو کێشەیە، ئەگەر زانرا.

ئۆفیسی مافە سیڤیلیەکان لە دەزگای میدیای جیهانی ئەمەریکا، لێکۆڵینەوە و بەدواداچون دەکات لەسەر ئەو سکاڵایانەی پەیوەندییان بە بەندی 508 ی یاسای سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەکانەوە هەیە.

کەسەکانی خاوەن پێداویستی تایبەتن، دەتوانن سکاڵاکانی خۆیان لە ئۆفیسی مافە سیڤیلیەکانی دەزگای میدیای جیهانی ئەمریکا تۆماربکەن و ئەمەش پێویستی بە دەستنیشانکردنی تەواوی سەرچاوەکان هەیە وەک ناوی ماڵپەڕەکەی دەزگای میدیای جیهانی ئەمەریکا، ئەو بابەتەی دەستت پێی ڕاناگات و بەپێی بەندی 508 ی یاساکە نییە، واتە ئەو شتانەی پێویستیان بە چاوپێداخشاندنەوە هەیە بەپێی مەرجەکانی بەندی 508.

XS
SM
MD
LG