مەتین حەمە ڕەحیم، لەوەتای دەستیداوەتە کامێراکانی، بەردەوام بە شوێن زانیاریەکانیشەوەیە و بە شوێن سەرچاوە نوێیەکاندا گەڕاوە، ئەمە بێ لەوەی وێنەکانی وەها دەکەن بچینە قوڵاییەکانیەوە و ڕەهەندەکانی لێکبدەینەوە و بۆیشمان دەسەلمێنێت کە وێنە و دیمەنەکان دەبنە ئامڕازێکی سەرەکی لە نێوان وێنەگر و وەرگردا.
کۆچەر سروتێکی نوێی نوسین بۆ خۆی دروست دەکات، بیر لە نوسینی ڕستەی دەستپێک دەکاتەوە، هەر وەک چۆن دەیەوێت بە درێژایی نوسینی کتێبی هیچ و شیعرەکانیشی بیرکردنەوەکانی قوڵتر ببنەوە و هەرگیزیش ئەو پرسیارە لە خۆی ناکات "بۆچی دەنوسێت."
کۆچەر ئەبوبەکر، یەکێکە لەو نوسەرانەی زۆر بە هێمنی و بێدەنگی دەنوسێت وەک بڵێیت لە یەک کاتدا دەخوازێت مرۆڤێکی بزێو بێت لە گەڕانەکانیدا و بشبێتە بەشێک لە هێمنی ئاسمان و سروشت، هەر بۆیەشە کە دەقێکی کۆچەر دەخوێنینەوە دەتوانرێت بە ئاسانی ئەو بزێوی و ئەو هێمنیە لێک جیا بکەیتەوە.
ماردین ئەحمەد، نیشتمانی خۆی جێهێشت بەڵام ڕۆژنامەوانی جێنەهێشت، لە ئەمریکا جارێکی تر تێهەڵدەچێتەوە و لەگەڵ کەناڵێکی ناوداری ئاسمانیدا دەست بە کاری ڕۆژنامەوانی خۆی دەکاتەوە.
نەوەی نوێی شیعر ڕێگە نادات ژانرە خۆشەویستەکەی بەرەو مەرگ بڕوات، چونکە ئەم نەوەیەش وەک نەوەی پێش خۆی دەگەڕێت بە شوێن داهێنان و نوێبوونەوەدا، ئەڵبەت لێرەدا مەبەستم لەو شاعیرانەیە کە شیعر دەبێتە خەمیان و بە بەرپرسیارێتییەوە سەروسەودا لەگەڵ وێنە شیعرییەکاندا دەکەن
هێمن دەریا، موزیسیانی کورد خاوەنی ئەزموونێکی ناوازەیە. هەوڵەکانی لە تێکەڵکردنی کۆمەڵێک شێوازی موزیکدا چڕکردۆتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش باندێکی هونەریی پێکهێناوە و ناوبەناو بە بەرهەمە هونەرییەکانی خۆی ئاشنامان دەکات بەو شێوازە نوێیەی خۆی کاری لەسەر دەکات.
ئەم هونەرمەندەمان کە دەچێتە سەر شانۆ، بیر لەوە ناکاتەوە ئومێدی شێخ حسێن کێیە، بەڵکو لە کاتی نواندنیشدا، بە شوێن قاڵ بوونەوەیەکی زیاتردا دەگەڕێت لەناو کەسایەتی کاراکتەرەکەدا.
قەرەنی جەمیل، لە تابلۆکانیدا سنور ناناسێت، دەست بۆ خەونەکان دەبات و لە یەک کاتدا هەست و نەست دەخاتە جوڵە بۆ بیرکردنەوە و دۆزینەوەی ئەو مانایەی کە پێویستە بینەر خوێندنەوەی بۆ بکات.
عومەر فەرهادی، لە ماوەی ئەم زیاتر لە 80 ساڵەی تەمەنیدا، وەک نوسەر و ڕۆژنامەوانێکیش، ڕاستگۆیانەتر بەشێکی بەرچاوی دیمەنە سیاسی و دیمەنەکانی تری وڵاتەکەی بۆ نوسیوینەتەوە.
یەکێک لە جیاوازییەکانی سیمای شیعری فەرید زامدار، نوسین بە زمانێکی جودا بووە لە هاوتەمەنەکانی خۆی و هەروەهاش داهێنانی بە نوێبوونەوە و نوێخوازییەوە نەدەبەستەوە و بڕوایەکی تۆکمەی هەبوو بەوەی "داهێنان نوێخوازی نییە، لە کاتێکدا نوێگەرایی بە داهێنان دادەنا."
جوانبینی هەمیشە لای ناڵە حەسەن ئامادەیی هەیە، یارییەکی ناوازە لەگەڵ زماندا دەکات و وریایانە سنورەکانی زمان تێدەپەڕێنێت و ئیدی شاعیرانە، ڕۆیشتن و گەڕانەوە، تاریکی و ڕوناکی، ژیان و مەرگ و خۆشی و ناخۆشی بە شێوازێکی ناڵەییانە دەنوسێتەوە.
زیاتر نیشـان بده