Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: نەخۆشی کۆرۆنا کۆسپی لە بەردەم کوتانی منداڵان دروستکردووە


نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاهی دا کە دەشێت ناوچەی باشوری ئاسیا ڕووبەڕووی قەیرانێکی زیاتری تەندروستی گشتی ببێتەوە لەو دەمەی منداڵان ڤاکسینی پێوست وەرناگرن ، ئەمەش ترسی ئەوە زیاد دەکات کە دەرهاوێژەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەنگە ئەو دەستکەوتەی لە هەرێمەکەدا بە زەحمەت بەدەستهێنراوە، پێچەوانە بکاتەوە.

ڕێکخراوی یونیسێفی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند؛ بە هەزاران منداڵ لە مەترسیدابوون لەو دەمەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی داخستنی وڵاتان بووتە مایەی ڕاگرتنی هەڵمەتی کوتان و هەروەها باوان منداڵەکانیان نابەن بۆ لای پزیشک بۆ ئەوەی بیانکوتن.

" ژان کۆخ " بەڕێوەبەری ئۆفیسی رێکخراوی یونسێفی باشوری ئاسیا گوتی ؛ هاوکاتی ئەوەی کە پێناچیت ڤایرۆسی کۆڤید 19 منداڵی زۆر بە قورسی نەخۆش بخات، بەڵام ڕەنگە کاریگەری لەسەر تەندروستی سەدان هەزار منداڵ هەبێت بەهۆی ڕاگرتنی هەڵمەتی کوتانی پێویست بۆیان.

ناوبراو گوتی ئەمە هەڕەشەیەکی زۆر رشدە لەسەر منداڵان و کارکردنی بەزوویی لەو بارەیەوە گرنگە.

لەو کاتەوەی پەتای کۆڤید 19 سەری هەڵداوە ، بەنگلادیش و نیپال هەڵمەتی کوتانی سورێژە و روبێلایان راگرتوە، هاوکات پاکستان و ئەفغانستان هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵیان ڕاگرتوە.

رێکخراوی یونسێفی ئاماژەکرد بەوەی کە سەرهەڵدانی ناوەناوەی ئەو نەخۆشیانەی دەتوانرێت رێگرییان لێبکرێن و بە کوتان تووشبووانی چاکدەبنەوە وەک سورێژە و ملەخڕێ ، ئەم نەخۆشیانە لە بەنگالادیش و پاکستان و هەروەها نیپاڵ سەریان هەڵداوە.

سەرچاوە / فڕانس پـرێس

XS
SM
MD
LG