Accessibility links

تورکیا لە 42 ڕۆژدا 402 کەس دەستگیر دەکات


دەسەڵاتدارانی تورکیا 402 کەسیان لە 42 ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیرکردووە بەهۆی وەک دەگوترێت بەشدارییان هەبووە لە بڵاوکردنەوەی بابەتی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیادا.

دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن ئەو بابەتانەی بڵاویان کردونەتەوە "درۆ و وروژێنەر و هاندانن"

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت، کاربەدەستان لێکۆڵینەوەیان لەناو 6000 ئەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کردوە، وە ئەو 402 کەسەی دەستگیر کراون لە نێو ئەو 855 خاوەن ئەژمارانە بوون کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە داواکراون چونکە بەشدارییان هەبووە لە بڵاوکراوەکانی ناو تۆڕەکانی سۆشیال میدیادا.

یەکێک لە کاربەدەستانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا وتوویەتی ئەو بەکارهێنەرانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە گرتوخانە هێڵراونەتەوە، وەک دەڵێتچونکە هەوڵی بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنی خەڵکیان داوە لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیادا و هەروەها حکومەتی تورکیاشیان گوناهبار کردووە بەوەی کاری پێویست ناکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زانیاری نادروستیش بڵاودەکاتەوە لەسەر ژمارەی توشبووان و ئەوانەی بەهۆی کۆڤید 19ەوە گیان لەدەستدەدەن.

لە تورکیا تا ئێستا2805 کەس بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و هەروەها 110130 کەسیش پشتڕاست کراونەتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی زانکۆی جۆن هۆپکینز، تورکیا لە ڕیزبەندی حەوتەمدایە بۆ ڕێژەی توشبوون، هەرچەندە پسپۆڕ لەو بڕوایەدان ژمارەی ڕاستەقینەی توشبوان بە کۆرۆنا، زیاترە لەو ژمارەیەی دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایدەگەیەنن.

XS
SM
MD
LG