ڕوانگەی سوریایی دەڵێت ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ئەو 9 پۆلیسەیان ڕفاندووە بەر لەوەی بیانکوژن، دواتر تەرمەکانیان لە یەکێک لە شەقامەکانی گوندی موزەیرەب جێهێشتووە.
تورکیا نکوڵی دەکات لەوەی دوو فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکە، ڕێیان لە هەلیکۆپتەرێکی لەشکریی یۆنان گرتبێت کە وەزیرێکی حکومەتی یۆنانی تیادا بووە.
لە ئێستادا کورد لە سوریادا زیاتر لە 24 گرتوخانە بەڕێوەدەبات لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا کە نزیکەی 10 هەزار چەکداری گیراوی داعشیان تیادان.
سەرۆک ترامپ،هێرش دەکاتە سەر سەرۆک بوش چونکە لە کاتی هەوڵەکان بۆ لادانی سەرۆک ترامپ سەرۆک بوش، وەک سەرۆک ترامپ دەڵێت شکستی هێنا لەوەی هیچ هەڵوێستێکی هەبێت.
سەرۆک ترامپ جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەمریکا بەهێزتر دەبێت دوای تەواوبوونی قەیرانی کۆرۆنا، بە بەراورد لەگەڵ ئەو پێگەیەی بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە هەیبووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زانکۆی جۆن هۆپکینز کە درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، لە ئەمریکا یەک ملیۆن و 150 هەزار کەس توشی پەتای کۆرۆنا بوون، 67674 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمریکا دەستی کردووە بە هەوڵێکی دیپلۆماسیانە، بۆ درێژکردنەوەی ئەو گەمارۆ چەکییە لەسەر ئێران، کە بڕیارە لە مانگی 10ی داهاتوودا قۆناغ بە قۆناغ هەڵبگیرێت.
کۆریای باشور ڕایگەیاند، هێزە سەربازیەکانی کۆریای باکور دەستیان کردوە بە تەقەکردن بە ئاڕاستەی هەرێمی بێ چەک لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
پەیمانگەی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانی، بنکە لە ڤیەنا دەڵێت 162 پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامەوانی تۆمارکردووە لەم دوو مانگ و نیوەی ڕابردوودا، هاوکاتی ڕوماڵکردنی دۆسێکانی پەیوەندییان بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەبووە.
لە سەرانسەری جیهاندا، لەوەتای پەتای کۆرۆنا سەریهەڵداوە تا ئێستا 241682 کەس مردون و زیاتر لە 3 ملیۆن و 398 هەزار و 390 کەس توشی کۆڤید 19 بوون لە 195 وڵات و ناوچەدا.
وەزارەتی دەروەی ئەمریکا دەڵێت لەکاتێکدا پێویستە کاربەدەستان نێوەندە میدیاییە سەربەخۆکان بپارێزن، حکومەت هەن بە مەبەست زانیاری هەڵە بڵاودەکەنەوە و هێزیش بەکاردەهێنن تا ڕێگە لەڕۆژنامەوانانی بێلایەن بگرن، لەوەی زانیاری ڕاست و بە سود بڵاوبکەنەوە.
پزیشک لە نەخۆشخانەی ناوچەی هەرات دەڵێن تەرمی کۆچبەرانی ئەفغانیان وەرگرتوون کە هەندێکیان لە نێو ڕوباردا خنکابوون.
دادگاییکردنی کەسێکی نەرویژی بە ڕەچەڵەک ئێرانی لە دانمارک دەستیپـێکرد کە تۆمەتبارە بە هەوڵی کوشتنی سەرکردەی گروپێـکی ئۆپـۆزسیۆنی ئێران لە تاراوگە
ڕوانگەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ئیسرائیل بۆردومانی شوێنێکی حزبوڵڵای لوبنانی لە سوریا کردووە و زیانێکی گەورەی پـێگەیاندووە
دادگایەکی چین بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتدار و حکومەتەکەی، بڕیاری سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ ڕۆژنامەوانێک دا کە پـێشتر لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی فەرمی وڵاتەکەی کاری دەکرد
پسپۆڕانی لیژنەی باری نائاسایی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆدەبنەوە بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت یەکێک لە هۆکارەکانی وەهایان کرد ئەڵمانیا ئەم بڕیارە بدات، نکوڵی کردنی حزبوڵایە لە مافی ئیسرائیل وەک دەوڵەتێک.
بەپێی ئەو دواترین ئامارە کە درەنگانێکی ڕۆژی چوارشەممە زانکۆکە بڵاوی کردۆتەوە، ژمارەی ئەوانەی بە کۆڤید 19 مردوون بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژی سێشەممە و دووشەممەدا، زیاترن.
جەستن ئاماش، ئەندامی سەربەخۆی کۆنگرێس دەڵێت لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ خۆ کاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنەکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە لە مانگی یازدەدا دەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان دەڵێت، هێرشبەرەکە لەبەردەم بنکەیەکی سەربازیدا خۆی تەقاندۆتەوە.
زیاتر نیشـان بده