Accessibility links

3 موشەکی کاتیوشا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەدەن


لەشکری عێراق ڕایگەیاند 3 موشەکی کاتیوشا لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوون و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیان لێنەکەوتووەتەوە.

دەستەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراقی ناسراو بە (خلية الاعلام الامني) ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی موشەکەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵدراون و هێزەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە ناوچەکە و سەکۆی موشەکەکە لەگەڵ ئامێرێکی تایمەر کە لێی بەسترابوو لە ناوچەی ئەلبەکریـیەی ڕۆژئاوای بەغدا دۆزراوەتەوە کە 6 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی فڕۆکەخانەکەوە دورە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە. کاربەدەستانی ئاسایش دەڵێن هێشتا بۆیان ڕوونەبووەتەوە ئایە ئامانجی هێرشەکە بنکەیەکی لەشکری بووە کە هێزی ئەمەریکای لێـیە یان نا.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ بڕیارە پەرلەمانی عێراق دەنگ بدات لەسەر ئەو حکومەتەی لەلایەن مستەفا کازمیـیەوە پـێشنیارکراوە.

XS
SM
MD
LG