Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای ئازاد کردنی ڕۆژنامەوانان دەکات


Philippines Press Freedom Day
Philippines Press Freedom Day

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە لە بایەخ و گرنگی ڕۆژنامەوانان هاوکاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

ئەم ڕاگەیاندنەی وەزارەتی دەرەوە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ڕۆژنامەگەریدا و ڕەخنەی لە هەندێک لە حکومەتەکانیش گرتووە کە زانیاری هەڵە و بە مەبەست دەدەن بە ڕۆژنامەوانان و هەروەها ڕۆژنامەوانانیش دەستگیر دەکەن.

لەو ڕاگەیاندنەی وەزارەتی دەروەی ئەمریکادا جەخت کراوەتەوە لەوەی " لەکاتێکدا پێویستە کاربەدەستان نێوەندە میدیاییە سەربەخۆکان بپارێزن، دەزانین حکومەت هەن بە مەبەست زانیاری هەڵە بڵاودەکەنەوە و هێزیش بەکاردەهێنن تا ڕێگە لەڕۆژنامەوانانی بێلایەن بگرن، لەوەی زانیاری ڕاست و بە سود بڵاوبکەنەوە بۆ خەڵک."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ئەو جۆرە حکومەتانە "دەستیان کردووە بە دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەوانانە بەهۆی ڕوماڵکردنەکانیان و وتار و ڕاپۆرتەکانیانی لاداوە، چونکە ئەو ڕۆژنامەوانانە بوێرییان هەیە بۆ لێپێچینەوە لە بڕیاردەران و ڕەخنەگرتن لەو شێوازەی گرتوویانەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، واتە ئەو کاربەدەستانەی خۆیان لە بەرپرسیارێتی دزیوەتەوە و تەگەرەیان خستۆتە بەردەم کاری ڕۆژنامەوانی و پەنایان بردۆتە بەر هەڕەشەکردن بە سزادان و ڕێگەگرتن لە هەر ڕاپۆرتێک ڕەخنەی لە حکومەت گرتبێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا دەکات دەستبەجێ ئەو جۆرە سانسۆرکردنە ڕابگیرێت."
هەر لەو ڕاگەیاندنەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستایشی ڕۆڵی میدیای سەربەخۆی کردووە لەو سووربوونەی هەیەتی، وەک دەڵێت "زۆرێک لە ڕۆژنامەوانان مەترسی دەخەنە سەر ژیان و ئازادییەکانی خۆیان، نەک هەر لە مەیدانەکانی ململانێکان و قەیرانەکاندا، یان لەو ناوچانەی پەتای کۆرۆنا بە چڕی بڵاوبۆتەوە، بەڵکو لەو ناوچانەشدا کە ڕووبەڕووی هەڕەشە و دەستگیرکردنی سەرکوتکارانە و توندوتیژی دەبنەوە."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هەموو حکومەتەکانیش دەکات ڕۆژنامەوانە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن و لێپێچینەوە لەو بەرپرسانەش بکەن کە تاوانیان بەرامبەر ڕۆژنامەوانان کردووە.

XS
SM
MD
LG