Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئەمریکا لە سەروەختی پێش کۆرۆنا بەهێزتر دەبێت


سەرۆک ترامپ جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەمریکا بەهێزتر دەبێت دوای تەواوبوونی قەیرانی کۆرۆنا، بە بەراورد لەگەڵ ئەو پێگەیەی بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە هەیبووە.

سەرۆک ترامپ کە خۆی بە سەرۆکی سەروەختی شەڕ ناودێر دەکات، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویە " تاعون هات و تاعونێکی گەورەی بەهێز و جیهان وەک خۆی نەما، بەڵام ئەمریکا لەپاش کارەساتەکانی ئەو تاعونە، زۆر مەزنتر دەرکەوتەوە."

زۆر جار سەرۆک ترامپ باسی لەوە کردووە، ڕوناکاییەک لەوسەری تونێلەکەدا دەبینێت و پەیمانی شکستپێهێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنای داوە کە هەمیشە بە دڕندە و بە دوژمنێکی نەبینراو پێناسەی ڤایرۆسەکەی دەکرد.

سەرۆک ترامپ، دەخوازێت و هەوڵیشی بۆ داوە تا ئابوری وڵات بکرێتەوە، وێڕای بەردەوامی پەتای کۆرۆنا، زۆرێکیش لە ستانەکانی ئەمریکا هاوڕان و کاریان لەسەر ئەم کرانەوەیە کردووە.

XS
SM
MD
LG