Accessibility links

پەیمانگەی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانی:حکومەتە سەرکوتکارەکان گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا بە خراپی بەکاردەهێنن


پەیمانگەی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژە بەوە دەکات حکومەتەکان پەتای کۆرۆنا بەکاردەهێنن بۆ سەپاندنی کوتوبەندی زیاتر بەسەر ئازادییەکانی ڕۆژنامەوانیدا.

لەم ڕاپۆرتەدا کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەوانیدا، باس لەوەکراوە ئەم قەیرانە تەندروستییە دەرفەتی بە حکومەتەکان داوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدەن بە بیانوی ڕێگەگرتن لە، وەک دەڵێن "بڵاوکردنەوەی زانیاری چەواشەکار."

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، حکومەتە سەرکوتکارەکان گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا بە خراپی بەکاردەهێنن بۆ بەرتەسک کردنەوەی ئازادییەکانی میدیای سەربەخۆ و هەروەهاش بۆ تاوانبارکردنی ڕۆژنامەوانی.

پەیمانگەی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانی، بنکە لە ڤیەنا دەڵێت 162 پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامەوانی تۆمارکردووە لەم دوو مانگ و نیوەی ڕابردوودا، هاوکاتی ڕوماڵکردنی دۆسێکانی پەیوەندییان بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەبووە، لەو پێشێلکاریانەش وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە، بریتی بوون لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان و دەستبەسەرکردن و گوناهبارکردنیان.

بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە دوای 3 ڕۆژ دێت لە ڕاپۆرتی یەکێتی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان، کە لێکۆڵینەوەیەکی وردە و خراپی ڕەوشی کاری ڕۆژنامەوانانی ئاشکرا کردووە لە سەرانسەری جیهاندا هاوکاتی ئەم پەتایەی کۆرۆنا.

لە ساڵی 1993دا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت "قەیرانی کۆرۆنا، جەختی کردەوە لە گرنگی ڕۆژنامەوانییەکی بەهێز و ئازاد."

ئەنتۆنیۆ گوتیریش دەڵێت "بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆتە هۆکاری دەرکەوتنی پەتایەکی تری زانیاری نادروست و چەواشەکار."

XS
SM
MD
LG