Accessibility links

زیانە گیانییەکانی کۆرۆنا لە ئەمریکا


لە ئەمریکا گیان لە دەستدانی 1450 کەسی تر تۆمارکراوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا و لە ئێستادا سەرجەم ژمارەی ئەوانەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە مردون، گەیشتۆتە زیاتر لە 67600 کەس.

ئەم ڕاپۆرتەی زانکۆی جۆن هۆپکیز، هاوکاتە لەگەڵ گەشبینیەکانی سەرۆک ترامپدا کە تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینێک بۆ ئەم پەتایە بەرهەمدەهێنرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی زانکۆی جۆن هۆپکینز کە درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، لە ئەمریکا یەک ملیۆن و 150 هەزار کەس توشی پەتای کۆرۆنا بوون، 67674 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە، لە ڕیزبەندی وڵاتانی جیهاندا بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید 19.

لەناو ئەمریکاشدا، هێشتاش ستانی نیویۆرک لە پێش هەموو ستانەکانی تری وڵاتەکەدایە بۆ زیانە گیانییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

XS
SM
MD
LG