Accessibility links

پەمپەیۆ: ئەمریکا ڕووداوی تەقەکردنەکەی هەردوو کۆریا بە ڕووداوێکی بێ مەبەست لێی دەڕوانێت


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت شەڕەتەقەکەی لەسەر سنوری نێوان هەردوو کۆریای باشور و باکور، بۆ شەڕ کردن نەبووە.

مایک پەمپەیۆ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر ئەو ڕووداوی شەڕە تەقەیە، وتوویەتی هێزەکانی پاراستنی سنور لە نێوان هەردوو کۆریادا بە چڕی تەقەیان لە یەکتر کردووە و ئەمریکاش بە ڕووداوێکی بێ مەبەست لێی دەڕوانێت.

کۆریای باشور ڕایگەیاند، هێزە سەربازیەکانی کۆریای باکور دەستیان کردوە بە تەقەکردن بە ئاڕاستەی هەرێمی بێ چەک لە نێوان هەردوو وڵاتدا، و ئەمەش وەهای کرد کە سەربازەکانی کۆریای باشور وەڵامی ئەو تەقەکردنە بدەنەوە.

ئەم تەقەکردنانەی ئەمڕۆ یەکشەممە هاوکات بووە لەگەڵ ڕاگەیاندنەکەی میدیای فەرمی کۆریای باکور لەسەر یەکەم دەرکەوتنی سەرۆکی وڵاتەکە، پاش ئەوەی 3 هەفتە لە هیچ بۆنەیەکی وڵاتەکەدا ئامادەنەبووە و هیچ دەرکەوتنێکیشی نەبووە.

سەرکردایەتی هاوبەشی ستونە لەشکرییەکانی کۆریای باشور دەڵێت، بنکەیەی پاسەوانی کردنی سنوری وڵاتەکەی ژمارەیەک گوللەی بەرکەوتووە، بەڵام لەو ڕاگەیاندنەیدا هیچ ئاماژەیەکی بە زیانی گیانی نەکردووە.

دواتر لەشکری کۆریای باشور ئاماژەی بەوەکردوە کە تەقەکردنەکانی کۆریای باکور بە مەبەست نەبووە.

XS
SM
MD
LG