سەرۆکی ئەرجەنیتن سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە وڵات ڕاگەیاند پاش ئەوەی هەواڵی مەرگی دیێگۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپـی پـێی وڵاتەکەی بیست
بۆ داکۆکیکردن لە مافی ژنان و دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست ئەو توندوتیژیـیانەی بەرامبەریان دەکرێن، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە تەواوی جیهان کردووە شوێنە گشتیـیەکان بە ڕەنگی پرتەقاڵی بڕازێننەوە
وەزیری دەرەوەی سوید دەڵێت داوای لە هاوتا ئێرانیـیەکەی کردووە ئەحمەد ڕەزا جەلالی پـزیشکی سویدی ئێرانی لە سێدارە نەدەن کە بە سیخوڕی تۆمەتبارکراوە
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند دەستبەجێ دەستدەکات بە جێبەجێکردنی پـلانەکان بۆ گواستنەوەی دەسەڵات لە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپەوە بۆ تیمی جۆو بایدن کە بڕیارە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو سەرۆکایەتی وڵات بگرێتەدەست.
سەرۆک ترامپ دەڵێت هەرچەندە ئەو لە کەیسەکەی بەردەوام دەبێت و بڕوای وایە سەردەکەوێت، بەڵام سەرەڕای ئەوە لەبەر وڵاتەکە ڕادەسپـێرێت دەستبکەن بە پـرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات
ئەبو نەبەء لەگەڵ گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی بەغدا، دەستبەجێ دەستگیر دەکرێت و یەکێکیشە لە گرنگترین ئەو ناوانەی لە عێراق لە لیستی داواکراوەکاندایە.
ئەو دیمەنە ڤیدیۆییانەی لەلایەن تاقمی کەشتیەوانەکانی تورکیاوە تۆمارکراون بەردەوام لە تەلەفزیۆنەکانی تورکیاوە نیشان دەدرێن کە کەشتیوانەکانی تورکیا لەگەڵ سەربازەکانی ئەڵمانیادا دەمەقاڵێیانە، سەربازەکانی ئەڵمانیاش لە هەلیکۆپتەرێکەوە دادەبەزنە ناو کەشتیەکە.
بەڕێز ئۆبراین لە لێدوانەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا بۆ پەیامنێران لە فلیپین، ڕەخنەی لە حوسییەکان گرت کە ئێران پشتیوانییان دەکات، بەوەی شکستیان هێناوە لە بەشداریکردن لە "پرۆسەی ئاشتی بڕوا و متمانەیەکی باش"
شانشینی عەرەبستانی سعودیە نکوڵی لە ڕاپۆرتەکانی میدیای ئیسرائیل دەکات سەبارەت بە وتووێژی نێوان نەتەنیاهۆ و موحەمەد بن سەلمان هاوکاتی سەردانەکەی ڕۆژی یەکشەممەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عەرەبستانی سعودیە.
بایدن بەردەوامە لە هەوڵەکانی خۆی وەک ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی سەرۆکایەتی لە ڕۆژی 20ی مانگی یەکی ساڵی 2021دا، بەبێ گوێدانە هەوڵەکانی سەرۆک ترامپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکەی 3ی مانگی یازدەی ئەمساڵ.
بەرەنجامەکان وەها نیشان دەدەن لە سەدا 62 بۆ لەسەدا 90 ئەم ڤاکسینە کاریگەری هەیە. بەڵام بە بەراورد لەگەڵ کاریگەری ئەو ڤاکسینەی کۆمپانیای مۆدێرنا و ڕکابەرەکانی تر دروستیان کردووە، ڕێژەی لە سەدا حەفتا کەمە.
لەگەڵ ئەوەشدا کە سارکۆزی یەکەم سەرۆکی فەڕەنسا نییە لە مێژووی نوێی وڵاتەکەدا دادگایی بکرێت بەڵام دەبێتە یەکەم سەرۆکی وڵاتەکە بە گەندەڵی گوناهبار بکرێت.
پۆلیس دەڵێت هێرشەکە کراوەتە سەر کڵێسای گرەیس باپتێست و دەشڵێت هێشتا نەزانراوە بەتەواوەتی چەند کەس بریندارن، بەڵام وەک پۆلیس باسی کردووە، هەندێک لە بریندارەکان مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
ڕێبەرانی کۆمەڵەی 20 داوا لە وەزیری دارایی وڵاتەکانیان دەکەن تا لە بەهاری ساڵی ئایندەدا هەڵسەنگاندنی خۆیان بکەن لەم دۆسێی دانەوەی قەرزانەدا و بزانن ئایا دەکرێت جارێکی تریش دانەوەی قەرزەکانی لەسەر وڵاتانی هەژارن بۆ 6 مانگی دواتر (تا کۆتایی ساڵی 2021) دوا بخرێت، وەک نەتەوە یەکگرتووەکان دەیخوازێت.
هاوشێوەی ئەلموعەلیم، فەیسەڵ ئەلمیقداد، بە دیپلۆماسییەکی نزیک لە سەرۆکی سوریا دادەنرێت و ڕەخنەگرێکی زۆر توندیشە لەو ئۆپزسیۆنەی 10 ساڵە لە ململانێدایە لەگەڵ حکومەتی سوریادا.
قسەوباس لەسەر پاشەکشەکانی دیموکراسی لە تورکیادا وەهای کردووە ئەو داوایەی تورکیا بۆ ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپادا هەڵبپسێردرێت، ئەمە بێ لەوەی هەردوولا یەک ئەوی تری گوناهبار دەکرد بەوەی ڕێککەوتنەکەی لەسەر دۆسێی پەنابەران مۆریان کردووە، بە شێوەیەکی دروست جێبەجێی ناکەن.
مایک پەمپێیۆ لە دیمانەکەیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیەدا دەڵێت "سیاسەتەکانمان ناگۆڕدرێن، بەرپرسیارێتیەکانیشم ناگۆڕدرێن، هێشتا وابەستەییم هەن بۆ داکۆکیکردن لە گەلی ئەمریکا و تا دوا ساتەوەختیش بەردەوام دەبین لەو داکۆکییەمان."
لەشکری ئیسرائیل دەڵێت فڕۆکە جەنگییەکانی ژمارەیەک پێگەیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە وەک وەڵامێک بۆ ئەو هیرشە موشەکیەی پێشتر لەناو فەلەستینەوە کرابووە سەر ئیسرائیل.
دوای 3 ساڵ لە ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیدا، درەنگانێکی ڕۆژی شەممە، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا دەتەقێتەوە و دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس و هەروەهاش هێزی حەشدی شەعبی دەگەنە شوێنی تەقینەوەکە، جیهادیەکان دەکەونە دەستڕێژ بەناویاندا.
لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، حامیدی حاجی غالی، دەڵێت"وەزعی خەڵک باش نیە، بێ موچەیی نەهامەتیە بۆ خەڵک، حیزبەکان تەنها تاوانیان ئەوەیە کە ڕاناپەڕن.
زیاتر نیشـان بده