Accessibility links

دەیان هەزار کەس لە لایەنگرانی سەدر لە بەغدا خۆپـیشاندان دەکەن


دەیان هەزار کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدری ڕێبەری بەشێکی شیعەکانی عێراق لە ناوەندی شاری بەغدای پایتەخت گردبوونەوە بۆ دەربڕینی پـشتیوانی خۆیان بۆ ڕاگەیاندنی ڕێبەرەکەیان لە گرتنەدەستی دەسەڵات.

لایەنگرانی سەدر ئەمڕۆ بۆ نوێژی هەینی لە مەیدانی تەحریر گردبوونەوە بۆ دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ خواستی موقتەدا سەدر لە گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە.

موقتەدا سەدر ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە ڕایگەیاند ئەگەربێت و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم جارە ڕەوتی سەدر ببێتە زۆرینە و پـۆستی سەرۆک وەزیر بگرێتەدەست، ئەوا دەتوانێت پـرۆژەی چاکسازی تەواوبکات.

بەپـێی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بری ئەوەی دەنگ بە لیست بدرێت بە کاندیدەکان دەدرێت، بۆیە پـێدەچێت موقتەدا سەدر و ڕەوتەکەی یاساکە لە بەرژەوەندی خۆیانی ببینن.

لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 لە کۆی 329 کورسیـیەکەی پەرلەمان، لیستی سائرونی سەدر توانی 54 کورسی بەدەستبهێنێت و ببێتە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان.

XS
SM
MD
LG