لەو هێرشەدا بەلانیکەم 23 موشەک گیراونەتە ژمارەیەک شوێن لە ناوەڕاست و باکور و هەروەهاش زۆنی سەوز لەناو پایتەختی ئەفغانستاندا، کە باڵیۆزخانەکان و ئۆفیسی کۆمپانیا نێونەتەوەییەکانی لێن.
لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، ئیسرائیل هیڕسە ئاسمانییەکانی لە سوریادا چڕ کردوونەتەوە و بە گشتیش پێگەکانی لەشکری سوریا و هەروەها پێگەکانی ئێران و حزبوڵای لوبنان لە سوریادا بۆردومان دەکات.
سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دا نرخی دەرمان بۆ ئەمەریکایـیەکان بە ڕێژەیەکی زۆر کەمبکرێتەوە، بە تایبەتی بۆ کەسانی بە تەمەن
هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک ئەمڕۆ هەینی بە فەرمی دوا لە دەزگای حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکا بۆ چاودێری خۆراک و دەرمان FDA دەکەن بە پەلە ڕێگەیان پـێبدات ڤاکسینەکەیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید19 دابەش بکەن و لە خەڵکی بدرێت
ڕاپـۆرتەکان لە مەغریبەوە دەڵێن پـێدەچێت کونسوڵی فەڕەنسا لە شاری تەنجە خۆی کوشتبێت بەڵام هێشتا بە فەرمی هیچ ڕانەگەیەندراوە.
سەرکردەی پاسدارانی ئێران دەڵێت "هەر کەسێک بیەوێت بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران بخاتە بەر هەڕەشە و مەترسییەوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە شوێنێکی پارێزراو بۆ خۆی نادۆزێتەوە لەسەر ئەم گۆی زەوییە."
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەرزاییەکانی گۆلان دەکات کە لە شەڕی ساڵی 1967ەوە ئیسرائیل کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیەی کردووە.
یەکێتی ئەوروپا سەرزەنشتی دەستێوەردانی هێزی بیانی لە شەڕی هەرێمی ناگۆرنۆ- قەرەباغ کرد و داوایکرد لێکۆڵینەوە بکرێت سەبارەت بەو ڕاپـۆرتانەی باس لەوە دەکەن تاوانی جەنگ لەو شەڕەدا ئەنجامدرابوون.
ئەو 3 چالاکوانە وەک دەگوترێت بە بەڕێوەبردنی کەناڵێکی تێلەگرام بە مەبەستی تێکدانی "ئاسایشی وڵات" ، ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی نایاسایی ئۆپزسیۆن، بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت، هەروەهاش سوکایەتی کردن بە ئایەتوڵا عەلی خامنەئی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، گوناهبارکراون.
زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی ڕایگەیاند ئەو ڤاکسینەی تاقیکردنەوەی لەسەر دەکات بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید 19 ئەنجامی باشی هەبووە و بە تایبەتی بۆ کەسانی بە تەمەن
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای خستە سەر وەزیری ئیتلاعاتی ئێران و تۆڕێکی سەرەکی ژێر دەستی عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای ئێران
دەزگای حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکا بۆ چاودێری خۆراک و دەرمان FDA ڕێگەی داوە بە جۆرە پـشکنینێک بۆ ڤایرۆسی کۆڤید 19 کە هەموو کەس دەتوانێت لە ماڵەوە بۆخۆی ئەنجامی بدات و لە ماوەی 30 خولەکدا بزانێت تووشی کۆرۆنا بووە یان نا.
کۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاند ئەو ڤاکسینەی ئێستا تاقیکردنەوەی لەسەر دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید 19، لە قۆناغی سێـیەمی تاقیکردنەوەکانی دەرکەوتووە بە ڕێژەی 95% کاریگەری هەیە.
"بهرهبهیانی ئهمڕۆ بهكاتی ههرێمی كوردستانی عیراق، د.فرسهت سۆفی پارێزگاری ههولێر لهیهكێك لهنهخۆشخانهكانی توركیا بهكۆرۆنا كۆچی دوایی كرد."
ژمارەیەک مامۆستا و خوێندکاری خوێندنی باڵا لە زانکۆی ستانفۆرد لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ئاپـێکی مۆبایلیان دروستکردووە بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی ئەو مێشوولانەی نەخۆشی کوشندە بۆ مرۆڤ دەگوێزنەوە
زانیاریـیەکانی لە بارەی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای مۆدێرناوە دێن زۆر دڵخۆشکەرن و وەکو ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر نیـیە کە پـێویستە لە پـلەی 70 ی سەدی ژێر سفرەوە هەڵبگیرێت هەتا دەگاتە سەنتەرەکانی دابەشکردن
لەوەتای بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن، سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا ژمارەیەک پۆستی نوسیون لەسەر هەڵبژاردن و هەروەها ئەژمارکردنی دەنگەکانیش.
لێدوانەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی وتەبێژی هاوپەیمانێتی ناتۆ، لە نێوەندی ئەو گومان و ئەگەرانەدایە کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ بڕیاری کشانەوەی تەواوەتی بدات لە ئەفغانستاندا.
ئاژانسی دەنگ و باسی بی ئێن ئەی دەڵێت "ئەم سەردانە پشتڕاستکردنەوەی هەڵوێستی بەهێز و هەمیشەیی بەحرەینە بۆ پشتیوانکردنی پرۆسەی ئاشتی و سەنگیی دەخاتە سەر دەرفەتی ئابوری و هەروەهاش پەیماننامەکان لەگەڵ ئیسرائیلدا."
کاربەدەستان دەڵێن ئەو سزایانە لە زیندانێکی پارێزگای ناسریەدا جێبەجێکراون و دەشڵێن تاوانبارەکان بەپێی یاسای ساڵی 2005ی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم گوناهبار کراون.
زیاتر نیشـان بده