Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: دەستبەجێ کار بۆ گواستنەوەی دەسەڵات دەکەین


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند دەستبەجێ دەستدەکات بە جێبەجێکردنی پـلانەکان بۆ گواستنەوەی دەسەڵات لە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپەوە بۆ تیمی جۆو بایدن کە بڕیارە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو سەرۆکایەتی وڵات بگرێتەدەست.

وەزارەتەکە ئەم ڕاگەیاندنەی بڵاوکردەوە پاش ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریە گشتیەکان GSA بڕیاری دا دەستبکات بە کارەکانی گواستنەوەی دەسەڵات.

لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە، تیمی جۆو بایدن و کامڵا هێرێس بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیـیان بە وەزارەتی بەرگری کردووە و ئەوانیش لەسەر ڕۆشنایی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی GSA دەستبەجێ دەستدەکەن بە جێبەجێکردنی پـلانەکانیان بەپـێی یاسا و ڕێساکان و سیاسەتی وەزارەتی بەرگری و ڕێکەوتنی نێوان کۆشکی سپی و تیمی بایدن- هێرێس.

بەڕێوەبەرایەتیGSA، دەزگایەکی حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکایـیە، بەرپـرسە لە پـرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە نێوان سەرۆکە یەک لە دوای یەکەکانی وڵاتەکە. ئەم بەڕێوەبەرایەتیـیە لە ئێستادا بەرپـرس دەبێت لە یارمەتیدانی تیمی بایدن- هێرێس لە وەرگرتنی زانیاری لە بارەی دوا پـێشهاتەکانی نێو وەزارەتەکان و دەزگا فیدراڵیـیەکانی حکومەتی ئەمەریکا، بە تایبەتی ئەو زانیاریـیە نهێنیـیانەی پەیوەستن بە ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەوە.

XS
SM
MD
LG