Accessibility links

سەرۆک ترامپ لێبوردن بۆ مایکڵ فڵێن دەردەکات


سەرۆک ترامپ لێبوردی سەرۆکایەتی بۆ مایکڵ فڵێن ڕاوێژکاری پـێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دەرکرد کە تاوانبارە بە درۆکردن و پـێدانی زانیاری ناڕاست بە دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکاFBI.

سەرۆک ترامپ پاش نیوەڕۆی چوارشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسی"جێی شانازیـیەکی گەورەیە ڕایبگەیەنم کە جەنەڕاڵ مایکڵ فڵێن لێبوردنێکی تەواوی پـێبەخشرا. پـیرۆزبێت لە جەنەڕاڵ فڵێن و خێزانە بەڕێزەکەی. دەزانم ئێستا بە ڕاستی جەژنێکی سوپاسگوزاری نایابتان دەبێت!"

مایکڵ فڵێن لە میانەی لێکۆڵینەوەکانی لەگەڵی دەکران سەبارەت بە کەیسی دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، زانیاری هەڵەی دابوو بە دەزگای FBI سەبارەت بە پەیوەندیـکردن لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمەریکا بەر لەوەی دانۆڵد ترامپ سەرۆکایەتی وڵات بگرێتەدەست، بەڵام پاشان دانی‌نابوو بەوەی ڕاستی نەوتبوو.

سیناتۆر کرێس ڤان هاڵنی دیموکرات لە بارەی ئەم بڕیارەی سەرۆک ترامپ لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" ئاسایی‌یە سەرۆک بەبۆنەی جەژنی سوپاسگوزاریـیەوە لێبوردن بۆ قەلێکی بێگوناح دەربکات، بەڵام نەک بۆ کەسێک لە ژێر سوێندخواردندا درۆی لەگەڵ FBI کردبێت."

مایکڵ فڵێن جگە لەمە تاوانباریشە بەوەی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی تورکیا وەرگرتووە لە بەرامبەر ئەوەی کاری بۆ بکات، ئەمەش بەبێ ئەوەی لە دەزگا فەرمیـیەکانی ئەمەریکا تۆماریبکات کار بۆ وڵاتێکی بیانی دەکات.

XS
SM
MD
LG