Accessibility links

سارکۆزی لەسەر گەندەڵی دادگایی دەکرێت


نێکۆلاس سارکۆزی، سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا ئەمڕۆ دووشەممە دەچێتە بەردەم دادگا بە هۆی هەوڵدان بۆ بەرتیلدان بە دادوەرێک، کە دەشێت ببێتە شەرمەزاری بۆ کارکردنی ئەم سەرۆکەی فەڕەنسا لەگەڵ ئاڵۆزی یاساییدا.

لەگەڵ ئەوەشدا کە سارکۆزی یەکەم سەرۆکی فەڕەنسا نییە لە مێژووی نوێی وڵاتەکەدا دادگایی بکرێت؛ جاک شیراک، سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا بە تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر دارایی گشتی گوناهبار کراوە، بەڵام سارکۆزی دەبێتە یەکەم سەرۆکی وڵاتەکە بە گەندەڵی گوناهبار بکرێت.

لە ساڵی 2014شدا سارکۆزی لە گرتوخانەیەکی پۆلیسدا بۆ لێکۆڵینەوەکردن هێڵراوەتەوە، ئەمەش شتێکی بێ پێشینە بووە بۆ سەرۆکێکی پێشووی فەڕەنسا.

لەم 6 ساڵەی ڕابردوودا، نێکۆلاس سارۆکۆزی لە ململانێییەکی زۆر قورسدا بووە تا ئەم دۆسێیە لەسەر خۆی لابەرێت و بەردەوام ناڕەزایی دەربڕیوە لەسەر دۆسێیەک کە دەبێتە "شەرمەزارییەکی مێژوویی."

سارکۆزی تەمەن 65 ساڵ کە شێوازی توندی بەرەنگاربوونەوەی سیاسیانەی بووبووە سیما و تایبەتمەندێتی خۆی و ئاستە جەماوەرییەکەی پێ بەرز بووبووەوە، پێدادەگرێت لەوەی "دەستبڕ نییە" وەک لە دیمانەکەیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی بی ئێم ئێف جەختی لێکردۆتەوە.

دادپارێزان دەڵێن، سارکۆزی پەیمانی کارێکی ئاست بەرزی داوە بەو دادوەرە لە مۆناکۆ، لە بەرامبەر پێدانی زانیاری لەسەر دۆسێیەکی تری پەیوەندی بە وەرگرتنی نایاساییانەی پارەوە هەیە لە لیلیان بیتنکۆرت، هاوکاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ساڵی 2007.

بەشێکی بەڵگەکان لە پەیوەندییە تەلەفونیە تۆمارکراوەکانی نێوان سارۆکۆزی و پارێزەرەکەی وەرگیراون کە ئەمەشیان لێکۆڵینەوەیەکی ترە سەبارەت بەو گومانانەی لەسەر لیبیا هەبوون بۆ دابین کردنی دارایی بۆ هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ئەم سەرۆکەی پێشووی فەڕەنسا.

XS
SM
MD
LG