کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەی توشبووان و ئەوانەش کە بەهۆی کۆڤید 19وە دەمرن لە زیادبووندایە.
بڕیارە ڕێبەرانی کۆمەڵەی 20 لە ڕێی کۆنفرانسێکی ڤیدیۆییەوە کۆببنەوە بۆ تاووتوێکردنی ڕەوشی ئابوری جیهان لەم سەروەختی بڵاوبوونەوەیەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.
حکومەتی ئیسپانیا دەڵێت هەروادێ و ژمارەی ئەوانەی بەهۆی کۆڤید 19ەوە گیان لەدەست دەدەن زیاد دەکات
دەسەڵاتدارانی کۆنگۆ پاش ئەوەی دەردەکەوێت دوو کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەسەپێنن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە دوو ناوچەی وڵاتەکەدا.
بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا گەشە ئاسمانییەکانی نێوان وڵاتانی جیهان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بوونەتەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
حکومەتی تورکیا داوا دەکات هەموو ئەو کارگانەی دەمامک دروست دەکەن، بەرهەمەکانیان بە حکومەت بفرۆشن.
وڵاتی چین ڕۆژانە ئاماری نوێ لەسەر توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت. بە پێی ئامارە نوێیەکان ڕێژەی توشبوون لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینیوە.
بەریتانیا سەرباز دەنێرێت بۆ گەیاندنی ئامێرو کەلوپەلی خۆپاراستن بۆ نەخۆشخانەکان، وە داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە، هۆشیاریشیدا لەوەی کە پێویستە خۆیان لە تێکەڵبونی کۆمەڵایەتی بەدوور بگرن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتووەتە پایتەختی ئەفغانستان بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ ئەو ناکۆکیـیەی نێوان لایەنە سیاسیـیەکانی ئەو وڵاتە دروستبووە لەسەر حکومڕانی وڵاتەکە
سەرچاوەکانی هەواڵ لە ژاپۆن باس لەوە دەکەن دەشێت ژاپۆن بڕیاری دواخستنی خولی هاوینەی ئۆڵۆمپیادی 2020 پەسەند بکات.
وەزیری تەندروستی سوریا دەڵێت کەسێک لە وڵاتێکی دەرەوە گەڕاوەتەوە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
ئەنگێلا مێرکڵ پاش ئەوەی ئاگادارکراوەتەوە ئەو پزیشکەی ڕۆژی هەینی بینیویەتی، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، خۆی کەرەنتینە دەکات.
ئابوریناسان بە دووری نازانن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەیرانێکی نوێی ئابوری لە ئەمریکدا بێتە ئاراوە و کاریگەریشی هەبێت بەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتییەوە
کاربەدەستان دەڵێن دوو کەس لە پاکستان بوون و لە ڕێی میسرەوە گەڕاونەتەوە کەرتی غەزە، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان
سەرەک وەزیری ئیتالیا ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توندتر دەکات
لەگەڵ ئاگاهیدانەکانی سەرەک وەزیردا، ئیسپانیا تاووتوێی درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ دەکات لە وڵاتەکەدا.
حکومەتی عێراق بڕیار دەدات قەدەغەکردنی هاتووچۆ درێژ بکاتەوە تا 28 ی مانگی 3.
زیاتر نیشـان بده