Accessibility links

ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا


پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئابوری ئەمەریکای بەرەو داڕمانێکی مەترسیدار بردووە و هەروەها هیواکانی سەرۆک ترامپیش بۆ هەڵبژاردنەوەی خستۆتە گێژاوێکی لە ناکاودا.

لە حەوت مانگی داهاتوودا ڕەنگە سەرۆک ترامپ بکەوێتە ڕەوشێکەوە لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا کە دەشێت پڕ بێت لە مەترسییەکانی لەدەستدانی کار و ڕاگەیاندنی مایەپوچی و هەروەها نەخۆشیش. ئەڵبەت ئەمەش پێویستی بە هەوڵی بەرچاوی سەرۆک ترامپ دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ، واتا بۆ ئەو سەرۆکەی ئەمریکا کە بەردەوام خۆشحاڵی خۆی بە بەرزبوونەوەی بازاڕی بۆرسە دەردەبڕی هەروەها بە بەهێزی ئابووری وڵات وەک بابەتی سەرەکی بۆ هەڵبژاردنەوەی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی.

زۆرێک لە ئابووری ناسان دەڵین هاندەرە ئابوریە چاوەڕوانکراوەکەی فیدراڵی ناتوانێت ڕێگری لە ڕوودانی داڕمانێکی ئابووری بگرێت .

بەرپرسان مەزەندەی پاکجێکی بزواندنی ئابوری لەلایەن کۆنگرسەوە بە بڕی 1.4 تڕلیۆن دۆلار دەکەن و گوتیان ئەمە و ڕێکارەکانی دیکەی بانکی فیدراڵی و ڕزگارکردنی دارایی دەتوانن بە سەرجەمیان بڕی 2 تڕلیۆن دۆلار بخەنە بازارەکان ( ئابووری) وڵاتەوە.

لە ئێستادا بازاڕی بۆرسە هەرەسی هێناوە هەروەها کارداریەکان و خوێندنگەکان دادەخرێن وەک هەوڵێک بۆ سنوردارکردنی تەشەنەکردنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا .

هاوکات داواکاری بۆ بەدەستهێنانی بیمەی بێکاری واتای ئەوەیە ناردنە ماڵەوەی کرێکار و کارمەندان لە ئەمریکا بەرەو زیاد بوون دەڕوات.

ئابوری و سیاسەت لە ئێستای ئەمریکادا بە یەکیاندا داوە و تێکەڵ بوون، هێشتاش ناتوانرێت لەسەر هیچ بنچینەیەک ئەگەرەکانی هەڵبژاردنی مانگی یازدەی داهاتوو دەستنیشان بکرێن. وەک دەگوترێت لەوانەیە ڕەوشەکە بۆ دانۆڵد ترامپ بکەوێتە سەر ئەوەی چەندێک ئەم قەیرانە ئابوریە درێژە دەکێشێت و ئایا دەنگدەرانی ئەمریکایی بە یەکێک لە بەرەنجامە خراپەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەیری دەکەن، یان ئەوەی بەرەنجامی کەمتەرخەمی و بێ توانایی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپە.

XS
SM
MD
LG