Accessibility links

سوریا یەکەم توشبوونی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند


وەزیری تەندروستی سوریا پشتڕاستی کردۆتەوە کەسێک لە وڵاتەکەیدا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

عیماد سارە، لەو ڕاگەیاندنەی ئەو هەواڵەی تیادا بڵاوکردۆتەوە، جەختیشی کردۆتەوە لەوەی وڵاتەکەی هەموو ڕێگەیەکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید 19.

وەزیری تەندروستی سوریا ئاماژەیشی بەوە کردووە ئەو کەسەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە، لە وڵاتێکی دەرەوەی سوریا بووە و پاش گەڕانەوەی پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامی پشکنینەکە نیشانی داوە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
عیماد سارە لەو ڕاگەیاندنەیدا ناڵێت کەسی توشبوو لە چ وڵاتێکەوە گەڕاوەتەوە و هیچ زانیارییەکیشی باس نەکردووە سەبارەت بەوەی سوریا بە چ ڕێگەیەک و چۆن بەرەنگاری بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم ڤایرۆسە دەکات.

XS
SM
MD
LG