Accessibility links

سیناتۆرێکی ئەمریکایی خۆی کەرەنتینە دەکات


سیناتۆر ڕاند پۆڵ
سیناتۆر ڕاند پۆڵ

سیناتۆر ڕاند پۆڵ، ئەمڕۆ یەکشەممە پاش ئەو پشکنینەی بۆی کراوە، ڕایگەیاندووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

سیناتۆر پۆڵ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا نوسیویەتی، لەگەڵ ئەوەشدا کە توشی کۆڤید 19 بووە، بەڵام ڕەوشی تەندروستی جێگیرە و خۆیشی کەرەنتینە کردووە.

سیناتۆر ڕاند پۆڵ، هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی کۆڤید 19 نەبووە، بەڵام چونکە ژمارەیەکی زۆری سەردانیکردنی کردووە و بەشداریەکی زۆریشی هەبووە لە بۆنەکاندا، بە پێویستی زانیوە تا پشکنینی بۆ بکرێت.

سیناتۆر ڕاند پۆڵ دەشڵێت دوای تەواوبوونی خۆ کەرەنتینە کردنەکەی، دەگەڕێتەوە بۆ سینات تا کار و ئەرکەکانی لەسەریەتی بۆ ستانی کەنتاکی، بەجێیان بگەیەنێت.

وەک لە پۆستێکی تویتەردا نوسیویە، نەیزانیوە لەگەڵ کەسێکدا دانیشتبێت یان کۆبووبێتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت.

ئۆفیسی سیناتۆر پۆڵ لە واشنتۆنی پایتەخت دەستی کردۆتەوە بە کاری ئاسایی خۆی بەبێ هەبوونی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سیناتۆر ڕاند پۆڵدا.

سیناتۆر پۆڵ هەر کە بە ئەنجامی پشکنینەکەی زانیوە، دەستبەجێ هۆڵی سیناتی بەجێهێشتووە و خۆی کەرەنتینە کردووە.

XS
SM
MD
LG