Accessibility links

ئیسپانیا نوێترین ئاماری زیانە گیانییەکان بڵاو دەکاتەوە


ئیسپانیا ڕایدەگەیەنێت 6 هەزار کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەم پشتڕاست کردنەوەیە ژمارەی توشبووان گەیشتۆتە 39673 کەس.

وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا لە ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا دەڵێت لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 500 کەسیش بەهۆی کۆڤید 19ەوە گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مردوون لە ئیسپانیا گەیشتۆتە 2696 کەس.

حکومەتی ئیسپانیا وەک زۆربەی وڵاتانی تری ئەوروپایی ڕێوشوێنی توندی گرتۆتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بۆتە پەتایەکی جیهانی.

XS
SM
MD
LG