Accessibility links

ئێران ڕایدەگەیەنێت 122 کەس لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوون


کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت 122 کەسی تر گیانیان لەدەستداوە بەهۆی کۆڤید 19ەوەلە 24 کاتژمێری ڕابردوودا.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە وەک کاربەدەستانی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێن ژمارەی ئەوانەی بەم پەتایە مردون گەیشتۆتە 1934 کەس.

دەمڕاستی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەشڵێت ژمارەی ئەوانەش کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان زیادیان کردووە بۆ 24811 کەس، وەک کیانوش جەهانپور دەڵێت پاش تاقیکردنەوە تەندروستییەکان دەرکەوتووە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1762 کەسی تریش لە ئێراندا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

سەرۆکی ئێران دەڵێت نزیکەی نیوەی فەرمانبەرانی حکومەت، لە ماڵەکانی خۆیاندا ماونەتەوە، وەک بەشێک لەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا.

حەسەن ڕۆحانی، لە لێدوانەکانی ئەمڕۆ سێشەممەیدا بۆ تەلەفزیۆنی ئێران، باسی لە هەنگاوێکی تری حکومەتەکەی کردووە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک دەڵێت درێژەدانە بە ئازادکردنی کاتیی زیندانیەکان لە گرتوخانەکاندا.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی زۆر خراپ تیایدا بڵاوبۆتەوە.

XS
SM
MD
LG