Accessibility links

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا خۆی کەرەنتینە دەکات


ئانگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا
ئانگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بڕیاریدا خۆی کەرنتینە بکات لە ماڵەکەی خۆیدا پاش ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ پزیشکێکدا کردبوو کە دواتر و پاش پشکنین دەرکەوت ئەو پزیشکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

ئەنگێلا مێرکڵ، دوابەدوای کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئاگادار کراوەتەوە لەوەی ئەو پزیشکەی ڕۆژی هەینی چارەسەری تەندروستی بۆکردووە، دەرکەوتووە پزیشکەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەپێی لێدوانی دەمڕاستی حکومەتی ئەڵمانیا.

هەر پاش ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەو هەواڵە ئاگادار کراوەتەوە، دەستبەجێ بڕیاری داوە خۆی کەرەنتینە بکات لە ماڵەکەی خۆیدا و ئەرکی ڕۆژانەیشی وەک ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە ماڵەوە بەجێبگەیەنێت.

ئەم بڕیارەی خانم مێرکڵ لەکاتێدایە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروادێ و زیاتر لە ئەوروپادا بڵاودەبێتەوە بە ئەڵمانیاشەوە.

حکومەتەکەی ئەنگێلا مێرکڵ، هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، قەدەغەکردنی هاتوچۆی ڕانەگەیاندووە، بەڵام بڕیاری داوە نابێت گردبوونەوەکان لە دوو کەس زیاتر بن بۆ ماوەی دوو هەفتە، وەک هەنگاوێک بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، هەرچەندە لەو بڕیارەدا هەندێک بار دیاریکروان بۆ گردبوونەوە لە ئاستێکی سنورداردا کە پەیوەندی هەبێت بە خێزان و یان بە بواری کارکردنەوە.

XS
SM
MD
LG