Accessibility links

ئێران زانیاری نوێ لەسەر کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە


وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆیڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە بەرزبۆتەوە بۆ 1812 کەس.

کیانوش جەهانپور، دەمڕاستی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 127 کەس بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە و هەروەها لەسەرانسەری وڵاتەکەشدا 1411 کەسی تریش پشتڕاست کراوەتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

بەپێی لێدوانەکانی ڕۆژی دووشەممەی جەهانپور، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە ئێران 23049 کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێراییەکی بەرچاو تیایدا بڵاوبۆتەوە.

هەر ڕۆژی دووشەممە گەورە کاربەدەستانی ئێران جارێکی تریش پێشنیاز و دەستپێشخەرییەکانی ئەمریکایان ڕەتکردەوە بۆ دابین کردنی هاوکاری و کۆمەک کردن.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە تاران هیچ نیازێکی نییە بۆ وەرگرتنی هیچ هاوکارییەکی ئەمریکا.

سەرۆکی ئێران ئەو هاوکاریانەی ئەمریکای بەستەوە بەو سزایانەی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ سەپاندونیەتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک دەڵێت ئەمریکا لە یەک کاتدا سزا دەسەپێنێتە سەر ئێران و پێشنیازی هاوکاریش دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

XS
SM
MD
LG