Accessibility links

بەریتانیا سوپا بۆ گواستنەوەی کەلوپەل و پێداویستی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەکان بەکاردەهێنێت


بەریتانیا سەرباز دەنێرێت بۆ گەیاندنی ئامێرو کەلوپەلی خۆپاراستن بۆ نەخۆشخانەکان، وە داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە، هۆشیاریش دەدات لەوەی پێویستە خۆیان لە تێکەڵبونی کۆمەڵایەتی بەدوور بگرن.

حکومەت ئەمرۆ 2 شەممە ڕایگەیاند ڕێگەوشوێنی توندی زیاتر دەگرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.

هەندێک لە پزیشکەکان لەوبڕوایەدان ئەمە وەک خۆراکی جەنگ وەهایە، حکومەت دەڵێت سوپا دەتوانێت بە ملیۆنان کەلوپەل بۆ خۆپاراستنی تاکەکەسی بگوازێتەوە لەوانە دەمامک و کارمەندی چاودێری تەندروستی لە کاتێکدا کورتهێنانیان ببوە هۆی نیگەرانی.

تا ئێستا 281 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە بەریتانیا تۆمارکراوە، هەروەها لەم چەند ڕۆژەی دواییدا دەسەڵاتدارانی بەریتانیا هەنگاوی خێرایان ناوە تا هەوڵ بدەن ڕێگە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بگرن بۆئەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی قوربانیان کە لە وڵاتانی تردا تۆمار کراوە لە وڵاتەکەیاندا دووبارە نەبێتەوە.

وەزیری تەندروستی مات هانکۆک دانی بە مەترسی ڤایرۆسەکەدا ناوە، بەڵام بەڵێنیدا هەنگاوەکانی بۆ ئەو مەبەستە گیراونەتەبەر جێبەجێ دەکرێن، گوتیشی سوپا بە درێژایی شەووڕۆژ بەردەوام دەبن لە گەیاندن و دابینکردنی کەلوپەلو کارمەندانی تەندروستی.

هانکوک بە ئاژانسی دەنگ و باسی بی بی سی وتووە، ئەمە وەک هەوڵدانێکە بۆ جەنگ، جەنگێکە لە دژی ئەو ڤایرۆسە هەربۆیە سوپا یەکجار زۆر بەسود بوو لە دەستکەوتنی ئەو زانستە لۆجیستیکیە لە کاری گواستنەوە و دابینکردنی پێداویستیەکان بۆ پاراستنی تاکەکەسی.

بەریتانیا هەوڵی گرتنەبەری زنجیرەیەک ڕێوشوێنی داوە تا ڕێگە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بگرێت.

XS
SM
MD
LG