Accessibility links

کەنەدا بڕیاری کشانەوەی دا لە ئۆڵۆمپیادی 2020 و ئوستورالیاش وەرزشەوانەکانی خۆی نانێرێت


کەنەدا و ئوستورالیا لە یاریەکانی تۆکیۆ ی 2020 دەکشێنەوە لەودەمەی ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیاد بیر لە دواخستنی خولی هاوینەی ئەمساڵ دەکەنەوە

کەنەدا بووە یەکەم وڵات بۆ بایکۆتکردنی خولی هاوینەی ئۆڵۆمپیاد بەهۆی پەتای کۆرۆناوە و هەروەها ئوسترالیاش بە وەرزشەوانەکانی وڵاتەکەی وتووە خۆیان بۆ ئۆڵۆمپیادی ساڵی ئایندە ئامادە بکەن.

کەنەدا و ئوستورالیا دەڵێن ئەوان وەرزشەوانەکانیان ڕەوانەی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ناکەن، ئەم ڕاگەیاندنەش هاوکاتی ئەو فشارانەیە کە لەسەر ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیادن بۆ دواخستنی بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

لیژنەی نێونەتەوەیی ئۆلۆمپیاد و حوکومەتی ژاپۆن دوێنێ وئەمڕۆ هەڵوێستی خۆیان کەمێک گۆڕی بەوەی کە یاریەکان هەر وەک لە 24 مانگی تەموزدا دیاریکراوە دەستپێدەکەن و ڕاوێژکردن بە درێژایی مانگێک ڕادەگەێنن لەسەر سیناریۆکانی دیکە، ئەو کاتە دیاریکراوەش بەس نییە بۆ کەنەدیەکان و ئوستورالیەکان کە گوتیان ئەوان بەشداری لە ئۆلۆمپیاداناکەن ئەگەر ئەنجامدانی یاریەکان بۆ ساڵی 2021 دوانەخرێن. لیژنەی ئۆلۆمپیادی کەنەدا و کۆمیتەی پارالیمپیک ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن هاوکاتی ئەوەی ئەوان لە ئاڵۆزیەکانی دواخستنی ئۆلۆمپیاد تێدەگەن ، دەشڵین بەڵام هیچ شتێک لە تەندروستی وسەلامەتی وەرزشەوانانمان و کۆمەڵگەی جیهان گرنگتر نییە.

XS
SM
MD
LG