Accessibility links

زۆربەی ئەو خوێندکارە چینیانەی لە وڵاتانی ترەوە دەگەڕێنەوە بۆ چین هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنان


چین حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕۆژانە ڕادەگەیەنێت و ڕێژەی توشبوان لە 4 ڕۆژی ڕابردوودا زیادی کردوە و یەکێکیش لەو شوێنانەی ئەم زیادبوونەی بە خۆوە بینیوە ، شاری بێژینگ پایتەختی وڵاتەکەیە و هەروەهاش ژمارەیەک لەو توشبوانەش لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە.

لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین دەڵێت ڕۆژی یەک شەممە پشتڕاست کرایەوە کە 39 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسەکە هەیە،سەرجەمیان ئەوانەن لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە، زۆربەشیان خوێندکاری چینین و گەڕاونەتەوە بۆ چین.

بێیژینگ هەنگاوی ناوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بە مەبەستی قەدەغەکردنی سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتیەکان لە ڕۆژی دووشەممەوە بۆ شارەکانی تر، وەک شەنگەهای و ڕۆژئاوای شاری شیان ئەو شوێنەی گەشتیاران پشکنینی ڤایرۆسەکەی تێدا ئەنجام دەدەن.

بەرپرسێکی کۆچبەران لە ڕاگەیاندنی ڕۆژانەی لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی دەڵێت ئەو بیانیانەی پەیوەندیە نێونەتەوەییەکانیان پچڕاوە بەهۆی ئەو ڕێگەوشوێنانەی گیراونەتە بەر پێویستە چین جێبهێڵن، گوتیشی گەشتیارە بیانیەکان پێویستە بە ووریایی بیربکەنەوە بەرلەوەی بێژینگ وەک خاڵێکی تێپەڕبون هەڵبژێرن.

لیژنەکە ڕاشیگەیەند بەیژینگ 10 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسەکە ڕاگەیاندوە ئەمەش 13 حاڵەت کەمترە لە ڕۆژی پێشتر.

دەسەڵاتداران دەڵێن توشبووەکان لە ئیسپانیا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەمەریکا و پاکستانەوە گەڕاونەتەوە، بەهۆی ئەو توشبوانەشی لە دەرەوەی بێژینگ گەڕاونەتەوە ڕۆژانە 21 حاڵەت زیاد دەکات لەوەتای 18 ی مانگی 3 وە.

هەروەها دەسەڵاتدارانی چین جەخت دەکەنەوە لەوەی سەرجەم ئەو گەشتیارانەی دەگەڕێنەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت، ئەمەش وەک فراوانکردنی ئەو بەرنامەیە کە پێشتر تەنها ئەوانە پشکنینیان بۆ دەکرا لەو وڵاتانە دەگەڕانەوە کە ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی بەربڵاو تێیدا تەشەنەی سەندوە.

XS
SM
MD
LG