Accessibility links

ژاپۆن و یارییەکانی خولی هاوینەی ئۆڵۆمپیاد


ئۆڵۆمپیادی 2020 ژاپۆن
ئۆڵۆمپیادی 2020 ژاپۆن

سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی ژاپۆن دەڵێت دواخستنی خولی هاوینەی ئەمساڵی 2020 ی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەبێتە بارگرانییەکی زۆر بەسر شانی وەرزشەوانەکانەوە کە تا ئێستاش لە خۆ ئامادەکردندان بۆ پێشبڕکێکان.

لێدوانەکانی یاسوهیرۆ یاماشیتا، ل میانەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژی دووشەممەیدا، هاوکاتە لەگەڵ هەروادێ و زیادبوونی پێشبینیەکان بۆ ناچاربوونی ژاپۆن خولی هاوینەی ئەمساڵی ئۆڵۆمپیاد دوا بخات بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید 19 لە سەرانسەری جیهاندا.

هاوکات ئاژانسی دەنگ و باسی کیودۆی ژاپۆنی هەر ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاندووە، تۆکیۆ، لیژنەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیاد ئاگادار دەکاتەوە کە ئامادەیە بۆ پەسەندکردنی بڕیاری دواخستن ئەگەر بڕیارەکە لەسەر بنچینەی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا بدرێت..

وەها بڕیارە ڕۆژی 24 ی مانگی 7 خولی هاوینەی ئۆڵۆمپیاد لە تۆکیۆ، پایتەختی ژاپۆن دەستپێبکات و تا ڕۆژی 9 ی مانگی 8 بەردەوام بێت، ئەمە بەر لە هاتنە ئارای ئەو ترس و نیگەرانیانە بوو کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتوونەتە ئاراوە لە جیهاندا.

XS
SM
MD
LG