Accessibility links

کۆنگۆ دوو ڕۆژ قەدەغەکردنی هاتووچۆ ڕادەگەیەنێت لە دوو هەرێمیدا


لە وڵاتی کۆنگۆ پاش ئەوەی دەزانرێت دوو کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان ، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەسەپێنن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە دوو ناوچەی وڵاتەکەدا کە یەکێکیان شوێنی بەرهەم هێنانی کانزاکانی مس و کۆباڵتە.

فەرمانڕەوای هەرێمی هاوت کاتانگا، درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە ئەو بڕیارەی قەدەغەکردنەی هاتوچۆی داوە و باسی لەوەش کردووە سنورەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمەکەش دادەخرێت.

بە هەمان شێوە، فەرمانڕەوای هەرێمی لوالابا بڕیاری داوە تەواوی بازاڕە گشتییەکان دابخرێن لە ڕۆژی دووشەمەدا، تەنها ئەو بازاڕانە نەبێت کە خواردەمەنی تیادا دەفرۆشرێت.

هەرێمی لوالابا، هاوسنوری هەرێمی هاوت کاتانگایە لە کۆنگۆ.

پێناچێت ئەو بڕیارە، کارکردن لە کانە کانزاییەکانی هەرێمی لوالابا بگرێتەوە.

ئەم دوو هەرێمەی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، سەرچاوەی یەکەمی وڵاتەکەن بۆ بەرهەم هێنانی کۆباڵت، کە بلە دروستکردنی پاتری ئۆتۆمبێلدا بەکاردەهێنرێت.

کۆنگۆ، لە سەدا شەستی کۆباڵتی جیهان بەرهەم دەهێنێت.

XS
SM
MD
LG