Accessibility links

کۆرۆنا گەشتە ئاسمانیەکانیشی کەم کردۆتەوە


فراوانکردنی ئاستی سنوردارکردنی گەشتە ئاسمانیەکان بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە بووە مایەی ئەوەی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی تا ڕێوشوێنەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان توندتربکەن و ئوستورالیا و نیوزلاند و میرنشینەکانی یەکگرتووی عەرەب و هۆنگ کۆنگ و سەنگاپور هەروەها تایوان بگرێتەوە.

ژمارەی گەشتە ئاسمانیەکانی هەفتەی ڕابردوو بە ڕێژەی پتر لەسەدا 12 کەمی کرد بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو ، کۆمپانیای هەواڵگری گەشتەکان دەڵێت، سەرپەرشتیارانی داتاکان باسیان لەوە کردووە زۆرێک لە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی کەمکردنەوەی زیاتری گەشتەکان ڕادەگەێنن.

ئەندرو هێردمن، بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵەی هێڵە ئاسمانیەکانی ئاسیا پاسفیک، بە تەلەفۆن ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی دەنگ و باسی ڕۆیتەرزی وتووە ئەم هەوڵانەی دەدرێن جەنگێکە دژ بە ڤایرۆسەکە."

ئاژانسی "موودی" مەزەندە دەکات توانای جیهانی لە ساڵی 2020 دا بە ڕێژەی لە سەدا 25 بۆ 35 ، کەم ببێتەوە و مەزەندە دەکات هەتا کۆتایی مانگی 6 ی ئەمساڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خاوبێتەوە.

ئوستورالیا و نیوزیلاند هەردوو وڵات ئاگاهیان داوە لە دژی گەشتە نێوخۆییە نا پێویستەکاندا ،هاوکات میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب،گەشتە ئاسمانیەکانی خۆی ڕاگرت ، هۆنگ کۆنگ و سەنگاپور و هەروەها تایوان ڕێوشوێنیان بۆ قەدەغەکردنی ترانزێتی گەشتیارانی بیانی گرتەبەر.

هێردمن دەڵێت، ئەوەی دەبێت ئەنجامی بدەین پارێزگاری لە دامودەزگاکان و بژێوی خەڵکە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کارایانە بتواانین لەکاتی گونجاودا دەست بەکار بکەینەوە .

XS
SM
MD
LG