کاربەدەستانی تەندروستی فەلەستین دەڵێن دوو کەس پشتڕاست کراونەتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە کەرتی غەزە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستینەکان لە کەرتی غەزە دەڵێت دوو پیاوە فەلەستینیە تووشبوەکەلە 30یەکانی تەمەنیاندان و درەنگانێکی ڕۆژی شەممە لە پاکستان گەڕاونەتەوە و لە ڕێی میسرەوە چوونەتەوە ناو کەرتی غەززە و دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ کراوە دەرکەوتووە کەهەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.
کاربەدەستان دەڵێن لە ئێستادا هەردوکیان جیاکراونەتەوە و لە شوێنی تایبەتی تەندروستیدا دانراون لە شارۆچکەی ڕەفح و دەشڵێن باری تەندروستییان جێگیرە.
سەلامە مەعروف سەرۆکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لەغەزە بە ئاژانسی دەنگ و باسی ڕۆیتەرزی ووتوە هەرچەندە بازنەی پەیوەندی ئەم دوو پیاوە زۆر گەورە نەبووە، بەڵام ئەوانەی لەپەیوەندیدا بوون لەگەڵ 2 پیاوەکە جیاکراونەتەوە،بەبێ ئەوەی ژمارەی ئەوانەی جیاکراونەتەوە دەستنیشان بکات.
بۆ کەمکردنەوەی مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خوێندنگا و بازاڕی گشتی و هۆڵی نەوجەوانان لە غەزە لە دوو هەفتە لەمەوبەرەوە داخراون.