Accessibility links

سەرەک وەزیری ئیتالیا پەیامێک ئاڕاستەی دانیشتوانی وڵاتەکەی دەکات


سەرەک وەزیری ئیتالیا
سەرەک وەزیری ئیتالیا

ئیتالیا و ئێران و هەروەها ئەمەریکا، وڵاتانی تری جیهانیش هەواڵی ئاماری مەرگی نوێی کۆرۆنایان ڕاگەیاند هاوکاتی ئەوەی ئەم پەتا جیهانیە لەمڕۆدا بێوچان سەرتاپای جیهانی گرتۆتەوە و وەهایکردوە کە نەخۆشخانەی زیاتر لەو ناوچانەی بە توندی نەخۆشیەکە گرتونیەتەوە دروستبکرێن.

سەرەک وەزیری ئیتالیا، ڕاستەوخۆ لە رێی تەلەفزیۆنەوە ڕایگەیاند لەکارخستن و داخستنی شوێنەکانی بەرهەمهێنان توندتردەکات جگە لەو شوێنانەی کە کاڵای و خزمەتگوزاری پێویست دابیندەکەن.

گیوسێپی کۆنتێ، دەشڵێت لەوەتای دووهەم جەنگی جیهانیەوە ئێـمە ڕووبەڕووی هەرە دژوارترین قەیران دەبینەوە لە وڵاتەکەماندا. سەرەک وەزیری ئیتالیا لە پەخشێکی تەلەفزیۆنی نیوەشەوی ڕابردوودا ئەم پەیامەی ئاڕاستەی ئیتالیەکان کرد. هاوکات ئاگاهیدایە هاوڵاتیان هێمن و بە ئارام بن و پێداگری لەوەش کرد کە هیچ بژارەیەکی دیکە نەبووە جگە لە سەپاندنی قەدەغەکردنی دیکەی زیاتر نەبێت .

زانایان گوتویانە کە ڕێگریکردن لە یەک حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، واتای دەرئەنجام ڕێگریکردنە لە دەیان توشبونی دیکەی هاوڵاتیان بە نەخۆشییەکە.

XS
SM
MD
LG