Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی بەرزبوونەوەی توشبوون و مردنی زیاتریش دەکات بەهۆی کۆرۆناوە


دکتۆر مارگرێت هاریس
دکتۆر مارگرێت هاریس

وتەبێژێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت پێشبینی دەکرێت ئاماری توشبووەکان و مردنیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لەسەر ئاستی جیهانی بە ئەندازەیەکی بەرچاو زیادبکات ، کاتێک ئەو ئامارە جیهانیە لە درەنگانێکی ئەمرۆدا بڵاو دەکرێتەوە.

دکتۆر مارگرێت هاریس، وتەبێژی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ئامارەکانی شەوی ڕابردوو ئەوەیان نیشانداوە، لە سەدا 85 ی توشبووانی نوێ لە ئەوروپا و لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکادان.

لە وتەکەیدا لە میانەی زانیاریدانی ئاسایی لە نەتەوەیەکگرتوەکان لە ژنێڤ، دکتۆر هاریس ئاماژەی بە تروسکاییەکی هیوا کرد لە ئیتالیادا. ئیتالیا بە چڕی ڤایرۆسەکە گرتوێتیەوە ، ئەمەش دوای دوو ڕۆژ لە دابەزینێکی کەم لە ژمارەی حاڵەتە نوێیەکان و مەرگی ئاکامی نەخۆشییەکە و گوتیشی ئەم کەمبوونەوەیە پێویستی بە چاودێریکردنە.

دکتۆر هاریس دەڵێت، ئاماری کۆکراوەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئامادەکرابوو ئەوە پیشاندەدات دوێنێ حاڵەتەکان لەسەر ئاستی جیهانی 334 هەزار حاڵەتبوون ، گوتیشی بەڵام لە راستیدا تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە زۆر خێرایە.

دکتۆر هاریس دەشڵێت ئەگەر بەراوردێکی ڕێژەیی بکەین دەبینین بڵاوبوونەوەی توندترین نەخۆشی ئیبۆلا لە رۆژئاوای ئافریکا لە ماوەی دوو ساڵدا ئەو نەخۆشیە 11 هەزار مەگی لێکەوتەوە ، جاهەربۆیە لەمەیاندا تەشەنەکردنێکی گەورەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبینرێت.

XS
SM
MD
LG