Accessibility links

هەوڵەکانی ئیسپانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا


سەرەک وەزیری ئیسپانیا و ڤیدیۆ کۆنفرانس دەکات لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتەکەیدا
سەرەک وەزیری ئیسپانیا و ڤیدیۆ کۆنفرانس دەکات لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتەکەیدا

زۆرێک لە میدیاکانی ئیسپانیا ڕایدەگەیەنن حکومەتی وڵاتەکەیان تاوتوێی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ دەکات.

پێشتر حکومەتی ئیسپانیا قەدەغەکردنی هاتووچۆی بۆ 15 ڕۆژ ڕاگەیاندبوو، ئەمڕۆش یەکشەممە میدیاکانی وڵاتەکە نوسیویانە، دەشێت حکومەت بۆ 15 ڕۆژی تر قەدەغەکردنی هاتووچۆ درێژ بکاتەوە.

بەپێی ئەو بڕیارەی پێشووی حکومەت لە ڕۆژی 14 ی مانگی 3وە قەدەغەکردنی هاتووچۆ ڕاگەیەندراوە، تەنها بۆ پێداویستی زۆر گرنگ نەبێت، ڕێگەدراوە خەڵک بتوانن لە سنورێکی زۆر دیاریکراودا هاتووچۆ بکەن.

ئیسپانیا بە پلەی دووهەم دێت لە وڵاتانی ئەوروپادا بۆ بڵاوبەوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە ئیسپانیا پێویستی بە پەسەندکردنە لەلایەن پەرلەمانەوە، پێشدەچێت هیچ گرفتێک لەبەردەم ئەم بڕیارەی حکومەتدا نەبێت، پاش ئەوەی ئۆپزسیۆنی سەرەکی ئیسپانیا ڕایگەیاندووە پشتیوانی لە هەر بڕیارێکی حکومەتی هاوپەیمانی وڵاتەکە دەکات بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، سەرەک وەزیری ئیسپانیا پرسی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆی لەگەڵ ڕێبەرانی هەرێمەکانی ئیسپانیاشدا تاووتوێ کردووە لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە.

پێدرۆ سانشێز، پێشتر جەختی کردبووەوە لەوەی حکومەتەکەی هەرچییەکی لە توانادا بێت و لە دەستیشی بێت دەیکات بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاگاهیشی دابوو، کە هێشتا ڕەوشە خراپەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەستیپێنەکردووە.

XS
SM
MD
LG