ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بۆتە مایەی گیان لەدەستدانی 56 کەس و هەروەهاش توشبوونی زیاتر لە 800 کەس بە کۆڤید 19 بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، بەڵام فرانس پرێس بە گومانە لەو ژمارانە.
بەپێی دواترین ئامارەکان لە ئەمریکادا زیاتر لە 313 هەزار کەس توشی کۆڤید 19 بوون و یەک لەسەر سێی سەرجەم توشبوانی ئەم پەتایە لە ستانی نیویۆرکن و هەروەهاش 8503 کەس گیانیان لەدەستداوە بە کۆڤید 19 و نزیکەی نیوەیان لە ستانی نیویۆرکن.
کاربەدەستانی چاودێریکردنی ژینگە لە ئۆکرانیا ئاگاهی دەدەن بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تیشکدانەوە لە ناوچەی چێرنۆبڵ.
جۆ بایدن، بەستنی کۆنگرەی دیموکراتەکان بە گرنگ دەزانێت بۆ دیاریکردنی ڕکابەری سەرۆک ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی حەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمریکادا
هەرچەندە ناڕازین لە چۆنیەتی سەروسەوداکردنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام بەرازیلیەکان نایانەوێت سەرۆکی وڵاتەکە دەست لە پۆستەکەی بکشێنیتەوە
بەرازیل پێداچونەوە بە بەندەکانی یاسای بودجەی شەڕدا دەکات لە دەستوری وڵاتەکەدا تا بودجەی زیادە ترخان بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە مایەی هەڵوەشاندنەوەی مەڕاسیمە ئاینیەکان و قەشەکان لە کڵێساکاندا تۆڕەکانی ئینتەرنێت بەکاردەهێنن بۆ بەڕێوەبردنی مەڕاسیمەکان
کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی ئۆپیک دوادەخرێت بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان مۆسکۆ و ڕیازەوە لەسەر نرخی نەت و ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتیش.
سەرۆک ترامپ ئاماژەشی بەوە کردووە هەزاران سەرباز دەنێردرێن بۆ ئەو ستانانەی پێویستیان بە یارمەتی هەیە و دەڵێت نزیکەی یەک هەزار سەرباز نێردراون بۆ ستانی نیویۆرک.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ بە ڕێگەی تەلەفۆن وتووێژی کردووە لەگەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کردووە سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
یەکێتی ئەوروپا ناڕەزایی هەیە لەو ڕێوشوێنانەی هەنگاریا گرتونیەتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دەسەڵاتدارانی چین هێشتا هەر نیگەرانن لەو مەترسیانەی کە هاوردەکردنی حاڵەتەکانی کۆڤید-19 دەیانخوڵقێنێت و بەو هۆیەشەوە لەم ڕۆژانەی دواییدا قەدەغەی هاتنە ناوەوەی لە هەڵگرانی پاسپۆرتی بیانی بۆ چین کرد.
لاریجانی باڵاترین کاربەدەستی ئێرانە کە هەتا ئێستا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبێت. ژمارەیەکی زۆر لە کاربەدەستان و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
فەڕەنسا لە ڕۆژی چوارشەممەوە بووە چوارەمین وڵات کە مردنی 4 هەزار کەسی بە هۆی پەتای کۆڤید 19ەو تێپەڕاند.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ئەو ڕاپۆرتانەی سەبارەت بە تێوەگلانی دیپلۆماسییە ئێرانییەکان هەن لە کوژرانی کەسێکی ئۆپزسیۆنی ڕژێمی تاران مایەی نیگەرانین.
وەزارەتی دەرەوەی فلیپین لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت مردنی ئەم خانمە دیپلۆماسیەی وڵاتەکە، بەهۆی توشبوونیەوە بووە بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
هەتا ئێستا لە یۆنان 1415توشبووی پەتای کۆڤید 19 پشتڕاستکردۆتەوە و هەروەها مردنی 50 کەسیش.
سەرۆک ترامپ دەڵێت بەڕێوبەرایەتیەکەی، زانیاری پێگەیشتووە کە هەندێک لەو لایەنانەی ئێران پشتیوانییان دەکات، خەریکی پیلانگێرانن.
سەرۆک ترامپ لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژی چوارشەممەیدا جارێکی تریش بە گومانەوە باسی لە ژمارەی توشبووانی وڵاتی چین کرد بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
نیویۆرک تایمز بە دووری نازانێت حکومەتەکان و بەتایبەتیش دەسەڵاتە سەرکوتکارەکان ڕێوشوێنە تایبەتەکان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێناو جێگیرکردنی دەسەڵاتەکانی خۆیاندا بەکاربهێنن.
زیاتر نیشـان بده