Accessibility links

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا نیگەرانی خۆی بەرامبەر هەنگاریا دەردەبڕێت


پەرلەمانی هەنگاریا
پەرلەمانی هەنگاریا

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپایی نیگەرانی خۆی دەربڕی بەوەی کە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن هەنگاریاوە، ڕێوشوێنی لە ڕادەبەدەر بوون.

ئورسولا ڤۆندێر لیین،پێداگری دەکات لەوەی کە دەبێت ئەو ڕێوشوێنانە لە کاتی گونجاو و لەژێر وردبینیدابن.

پەرلەمانی هەنگاریا ڕۆژی دووشممەی ڕابردوو، مافی ماوەی دیارینەکراوی بەخشیە ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆک وەزیری وڵات و دەبێت بە گوێرەی فرمان حوکمڕانی وڵات بکات و فرمانی زیندانی دەربکات بۆ ئەوانەی تەگەرە دەخەنە بەردەم ڕێکارەکان بۆ بەربەستکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یان بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاستلەسەر پەتاکە.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپایی ڤۆندێر لیین، ڕۆژی پێنجشەممەلە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیداگوتی "من نیگەرانم بەوەی کە گرتنەبەری هەندێ ڕێوشوینی زۆر لە ڕادەبەدەر پیادبکرێن و لە ڕەوشی هەنگاریاش نیگەرانم."

خانم ڤۆندێر لیین، دەشڵێت گرتنەبەری ڕێوشوێنی باری نائاسایی دەبێت بە گوێرەی پێویست بێت و دەشبێت بەتەواوی لەگەڵ ئاستی پێویستدا لەم ڕەوشەدا گونجاوبن و نابێت بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو بێتگوتیشی لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە کە دەبێت چاودێری هەبن بەسر ڕێکارەکانی دەگیرێنەبەر.

XS
SM
MD
LG