Accessibility links

ڕوسیا ئامادەیی ڕادەگەیەنێت بۆ هاریکاریکردن لە بازاڕی نەوتدا


پادشای عەرەبستانی سعودیە و سەرۆکی ڕوسیا / ئەرشیف
پادشای عەرەبستانی سعودیە و سەرۆکی ڕوسیا / ئەرشیف

کرملن ئەمڕۆ دووشەممە دەڵێت مۆسکۆ ئامادەیە هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی هەناردەی نەوتدا بکات لە پێناو سەقامگیرکردنی بازاڕی جیهانی نەوت.

کیڕڵ دیمیتریڤ، سەرۆکی چاودێریکردنی سامانی ڕوسیا زوویەکی ڕۆژی دووشەممە،بە کەناڵی CNBC گوت، شانشینی سعودیە و ڕوسیا زۆر زۆر لەیەکەوە نزیکن بۆ گەیشتن بە سەودایەک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرملن لە کۆنفرانسە ڕۆژانە ڕۆژنامەوانیەکەیدا بە تەلەفون بە پەیامنێرانی گوت؛ مۆسکۆ ئامادەیە بۆ هاریکاری و خوازیاری کارکردنە لەگەڵ وڵاتان لە پێناو سەقامگیرکردنی بازاڕی وزە.

پێسکۆڤ گوتیشی وتوێژەکان لە نێوان وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و بەرهەمهێنەرانی سەرەکی دیکە بەهۆکاری تەکنیکی و ئامادەکاریەکان بۆ کۆبوونەوەکەی لەئارادایە هەتا رۆژی پێنجشممە دواخرا.

XS
SM
MD
LG