Accessibility links

بەرازیلیەکان ناخوازن سەرۆکەکەیان دەست لەکار بکێشێتەوە


بەگوێرەی ڕاپرسیەک ئەوەی ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی خۆجێی فۆڵا دی ساوپاولۆ دا بڵاوکراوەتەوە هاتوە؛ زۆربەی بەرازیلیەکان لەدژی شیانی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک " یانیر بۆلسۆنارۆ" ن. ئەم ڕایەی خەڵک لە بەرازیل، وێڕای هەروادێ و زیادبوونی ڕەخەنەکانە لە سەرۆکی وڵاتەکە بەهۆی شێوازی سەروسەوداکردنی لەگەڵ تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ڕاپرسیەکە لە لایەن نێوەندی "داتافۆلا " لە نێوان رۆژانی 1 بۆ 3ی مانگی چوار ئەنجامدراوە و ئەوە نیشاندەدات کە لەسەدا 59، لە کۆی 1151 بەشداربووی ڕاپرسیەکە لەدژی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی بەرازیل بۆلسۆنارۆ ن ، هاوکات لەسەدا 37 لەگەڵ دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی وڵاتدان . لەسەدا 4 یش ڕای خۆیان نەداوە. رۆژنامەکە دەنوسێت ڕێژەی شییانی نادروستی ڕێژەکان لەسەدا 3 بووە.

XS
SM
MD
LG