Accessibility links

تاڵیبان ئاگاهی دەدات


تاڵیبان لە ئەفغانستان ئاگاهی دەدات سەبارەت بەوەی ئەو ڕێککەوتنە ئاشتیانەیەی لەگەڵ ئەمریکادا پێیگەیشتووە لەسەر لێواری داڕمانە.

تاڵیبان، واشنتۆن گوناهبار دەکات بەوەی پێشێلکاری لە ڕێککەوتنەکەدا کردووە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەکارهێناوە و خەڵکی سیڤیل کراونەتە ئامانج.

لە ڕاگەیاندنەکەی درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممەیدا، تاڵیبان ڕەخنە و ناڕەزایی بەرامبەر حکومەتی ئەفغانستانیش دەربڕیوە بەهۆی ئەوەی دواکەوتووە لە ئازادکردنی 5 هەزار گیراوی تاڵیبان، بەپێی ڕێککەوتنەکە.

تاڵیبان دەڵێت، هێرشەکانی خۆی سنوردارکردووە بۆسەر هێزە ئاسایشیەکانی ئەفغانستان لە گوندە دوورەکاندا، وە هیچ هێرشێکی نەکردۆتە سەر هێزە نێونەتەوەییەکان و ئەفغانیەکان لە شارەکاندا یانیش لە دامەزراوە لەشکرییەکاندا.

تاڵیبان جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەو کۆت و بەندانەی دانراون، هیچ وردەکارییەکی لەو ڕێککەوتنەدا باس نەکراوە کە لە مانگی دوودا واژۆ کراوە.

تاڵیبان ئاگاهی دەدات سەبارەت بە ڕوودانی توندوتیژی زیاتر، ئەگەر بێتوو وەک دەڵێت ئەو پێشێلکاریانە بەردەوام بن.

توندڕەوان دەڵێن، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا، هێرشەکانیان کەم کردۆتەوە، بەڵام دەشڵێن بەردەوامیدان بەو پێشێلکاریانە، ژینگەی بێ متمانەیی دروست دەکات و ئەو بێ متمانەییەش هەر تەنها زیان لە ڕێککەوتنەکە نادات، بەڵکو ئەگەرەکانی شەڕیش زیاتر دەکات.

XS
SM
MD
LG