Accessibility links

کۆرۆنا و زیانە گیانییەکان لە ئەمریکادا


زیاتر لە 1200 کەس لە ئەمریکا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە لە ماوەی 24 کاتژمێردا بەپێی ڕاپۆرتی زانکۆی جۆن هۆپکینز.

لە ڕاپۆرتەکەی زانکۆی جۆن هۆپکینزدا کە درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، لەوەتای بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە 337072 کەس توشی ئەم ڤایرۆسە بوون و 9633 کەسیش بەهۆی کۆڤید 19وە گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆک ترامپ، پێشتر ئاگاهی دابوو لەوەی ئەمریکا بەهۆی ئەم پەتایەوە دەکەوێتە قۆناغێکی ترسناکەوە و ژمارەیەکی زۆری قوربانیانی دەستی ئەم ڤایرۆسەش دەبینرێن و زۆر کەسیش گیان لەدەستدەدەن.

تەنها لە ستانی نیویۆرک، کە بە چەقی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت لە ئەمریکادا، ژمارەی ئەوانەی بەم پەتایە گیانیان لەدەستداوە، 4100 کەسی تێپەڕاندووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا.

لە سەرانسەری جیهانیشدا ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە خێراییەکی بەرچاو بڵاودەبێتەوە، بۆتە مایە مردنی بەلانیکەم 65 هەزار کەس لە جیهاندا، لە 3 مانگی ڕابردوودا و هەر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەشەوە نزیکەی نیوەی دانیشتوانی جیهان خۆیان کەرەنتینە کردووە لە ماڵەکانی خۆیاندا.

ڤایرۆسی کۆرۆنا داکشانێکی گەورەشی لە ئابوری جیهاندا هێناوەتە ئاراوە.

XS
SM
MD
LG